کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له شاری ئاهوس
Den Kurdiske Forening i Århus
www.dkfaa.dk
________________________________________
بانگه‌وازێک له کۆمه‌ڵه‌ی کوردی‌یه‌وه له شاری ئاهوس بۆ هه‌موو ره‌وه‌ندی کورد
به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان كۆبنهاگن و به‌غدا، حكومه‌تی دانیمارك 282 په‌نابه‌ری عیراقی ده‌نێرێته‌وه كه داواكانی نیشته‌جێبوونیان له‌و وڵاته‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده خۆیان ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ناكه‌ن. به‌شێکی زۆری ئه‌و په‌ناهه‌ندانه کوردن.
وه‌زیری له‌خۆگرتنی دانیمارك ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنێك بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه عیراقییانه‌ی كه داواكانی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه.
رۆین هۆرنبش (Rønn Horenbech ) وه‌زیری له‌خۆگرتنی دانیمارك، وتی: "كارمان زۆر كردووه بۆ گه‌یشتن به‌و رێكه‌وتنه بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقییانه‌ی كه داوای مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌دا ره‌تكراوه‌ته‌وه".
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه پێویسته عیراق ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییانه وه‌ربگرێته‌وه كه داواكانیان بۆ مانه‌وه له دانیماركدا ره‌تكراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 282 كه‌سه و دانیشتووی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقن.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی خاچی سووری دانیماركی، زۆربه‌ی ئه‌و عیراقییانه ماوه‌ی 7 بۆ 8 ساڵ له ناوه‌ندێكی په‌نابه‌ران له باكووری كۆبنهاگندا ژیانیان بردووه‌ته‌سه‌ر.
له راپۆرته‌كه‌ی خاچی سووری دانیماركیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ته‌نیا 14 كه‌س له‌و 282 كه‌سه‌ی كه ده‌بێت به‌زۆر بنێردرێنه‌وه، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به‌ویستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی پێشكه‌شیان كراوه.
ئێستا به‌شێک له‌و په‌ناهه‌ندانه له کلیسه‌ی برۆسون له ناوچه‌ی نۆبرو خۆیان حه‌شارداوه.
ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له شاری ئاهوس له رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه، داوا له گشت تاکو و رێکخراو و پارته کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین ده‌نگی ناره‌زایی خۆیان به‌رزبکه‌ن چ له رێگای ناردنی نامه‌ی ئه‌لکترۆنی، یان به ته‌له‌فۆن وه یان به خۆپێشاندان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی دانیمارکی، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌ینه سه‌ر حکومه‌تی دانیمارکی به‌ڵکو له‌و بریاره‌یان پاشه‌گه‌زببنه‌وه، چونکه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه پاشه‌رۆژێکی باشیان نابێت چ له روی ده‌رونییه‌وه . کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه!
ده‌توانن په‌یوه‌ندی به وزاره‌تی له‌خۆگرتنی دانیماركی بکه‌ن به‌م چه‌ند رێگایه خواره‌وه:
1. به ته‌له‌فۆنی ژماره 33 92 33 80 - هه‌مو رۆژانی دووشه‌مه تاکو پێنجشه‌مان له کاتژمێری 8.30 بۆ کاتژمێر 16.00 وه رۆژانی هه‌ینی له کاتژمێر 8.30 بۆ 15.30
2. به فاکسی ژماره 33111239
3. یاخود به ئه‌دریسی نامه‌ی ئه‌لکترۆنی
E-post: inm@inm.dk
تکایه ئێوه‌ش له لای خۆتانه‌وه ئه‌م بانگه‌وازه بۆ که‌سێکی تر بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین که‌س په‌یوه‌ندی به شوێنی مه‌به‌سته‌وه بکه‌ن.
|