
بۆ كاك عبدالرحمان مسته‌فا پارێزگای كه‌ركوك له‌یادی شه‌هید شێخ مارف به‌رزنجیدا، به‌رێز كه‌ی كه‌ركوك شاری برایه‌تیه؟؟؟ ... نجم ا‌لدین احمد شوان
نه‌وه‌كانی هۆلاكو و جه‌نگیزخان، تۆرانیه‌كانی كه‌ركوك كه‌ی برای كوردن ...؟
له ساڵی ١٩٦٣به‌هاتنی حه‌ره‌س قه‌ومێكان و به‌پشتیوانی قائد فرقه‌ی دووی كه‌ركوكه‌وه( ئیبراهیم فه‌یسه‌ڵ ئه‌نساری) تۆرانێكان زندوبوونه‌وه‌و گروپێكی تیرۆریستی پیاوكووژیان پێكهێنا به‌ناوی ده‌ستی ڕه‌ش (كف الاسود) بۆ كورد كوشتن به‌سه‌رپه‌رشتی (سه‌ڵاح ترزی) نزیكترین كه‌سی ئه‌م (فوزی ترزی )یه كه‌ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه وه‌ڕۆژانه لێدوانی توندوتیژ دژ به‌كورد و سه‌رانی كورد ئه‌دات. كه‌ركوكێكان به‌چاكی له‌یادیانه ئه‌و گروپه نامه‌رده تیرۆریسته له‌په‌نا دیواره‌كاندا به‌شه‌وی تاریك چه‌ندین كوردی هه‌ژارو داماوویان به‌بێتاوان كوشت وه‌كو( سه‌ید وه‌لی كاكه‌یی كه‌دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه بوو . وه‌هه‌روه‌ها محمد ئه‌مین شه‌ربه‌تچی وعبدالله ڕه‌زا و فازل له‌یلانی) وچه‌نده‌ها كوردی گه‌ره‌كی ئیمام قاسم وزێوێ وئیسكانشیان كوشت كه به‌داخه‌وه ناوه‌كانیان له‌یادم نه‌ماوه. چونكه له‌گه‌ڵ حه‌ره‌س قه‌ومێكاندا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردبوو ئه‌ویش به‌بردنی ژنی جوان بۆ به‌رپرسه حه‌ره‌س قه‌ومێكان له‌شاری كه‌ركوكدا. بۆیه له‌ساڵی ١٩٦٣دا شێخ مارف به‌رزنجی وبراكه‌ی و هاوه‌ڵه‌كانیان كه‌بریتی بوون له ٢٨ كوردی قاره‌مانی شاری كه‌ركوك له‌گۆره‌پانی (موسه‌ڵادا) كه گه‌ره‌كێكی توركمانیه له‌قه‌ناره دران و ژنه توركمان به‌هه‌ڵهه‌ڵه لێدانه‌وه جه‌نازه‌ی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌یان به‌ر نه‌علـدا و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌وساڵه‌دا كه‌ووتنه ڕووخاندنی گه‌ڕه‌كه كوردێكانی ناو شاری كه‌ركوك وه‌كو گه‌ڕه‌كی (شۆریجه و ئیمام قاسم و زێوێ) و له‌زوڵم كردن به‌رده‌وام بوون به‌پشتیوانی حه‌ره‌س قه‌ومێكانه‌وه تاساڵی ١٩٦٦. له‌یادمه خوالێخۆش بووعه‌لی عه‌سكه‌ری به‌خۆی وهێزێكه‌وه له‌كه‌ركوك باره‌گای دانا ئیتر هه‌ڵۆ ئاسا به‌سه‌ر تۆرانێكاندا ده‌سوڕایه‌وه هه‌رچی تۆرانی هه‌بوو له‌ترساندا نه‌یان ده‌وێرا سه‌رده‌ربێنن وپاشانیش ڕێكه‌وتنی به‌یاننامه‌ی ١١ئازاری ساڵی ١٩٧٠ی به‌سه‌رداهات ئیتر هه‌ر توركمان بوو به‌ڕێگه‌ی موختار‌و دوو شاهیده‌وه ناسنامه‌وڕه‌گزی خۆیان گۆڕی و خۆیان به‌كورد ناونووس كرد .
ڕوون و ئاشكرایه به‌لای كوردی كه‌ركوكه‌وه هه‌میشه توركمانه‌كان له‌كه‌ركوكدا هه‌ر كاتێك باری كورد خوار بووبێت وه‌كو جاری جاران به‌نامه‌ردی ده‌ستی خۆیان وه‌شاندووه و قه‌سابخانه‌یان بۆ كوردی ئه‌وشاره به‌رپا كردووه و كۆمه‌ڵێك ژن ومنداڵیان بێ باوك وبراكردووه ئیتر نازانم كاك عبدالرحمن مسته‌فا چۆن له‌روویدێت وه‌كو كوردێكی ئه‌و شاره له‌یادی ئه‌و نه‌مرانه‌دا كه‌ركوك به‌شاری برایه‌تی ناوزه‌ند بكات .
به‌داخه‌وه ئه‌م جاره‌یان تۆرانێكان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مووجارێك له‌سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كورده‌وه له‌شاری كه‌روكوك له‌ته‌مووزی ڕابردوودا به‌ئاشكرا ده‌ستیان به‌كورد كووشتن كرد بهبێسڵكردنه‌وه له‌كه‌س.
نجم ا‌لدین احمد شوان
٢٦/٤/٢٠٠٩ نه‌رویج