من زوو زانیم نێره‌كه‌ره‌كه‌مان توركه...
شه‌یدا ئاواره
ئه‌گێرنه‌وه له‌گوندێكدا پیاوێك ده‌مرێت و خه‌ڵكی ئاوایی هه‌موو شیوه‌ن و واویلا ده‌كه‌ن. نێره‌كه‌ری پێاوه مردۆكه‌ش ده‌زه‌رێ و هینه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سێنێت و ده‌یدا به‌ژێرزكی خوی‌دا، كوڕێكی گه‌نجی پیاوه مردووه‌كه زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت به‌دار به‌رده‌بێته سه‌روگوێی گوێدرێژه‌كه ، به‌ڵام ژنی پیاوه مردووه‌كه زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت و به‌كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌وه ئاژه‌ڵه چۆن خوا قه‌بووڵ ده‌كات لێی بده‌یت و كوڕه‌كه دوور ده‌خاته‌وه له گوێدرێژه‌كه . به‌هه‌رحاڵ ڕۆژێكیان كوره گه‌نجه‌كه بارێك به‌گوێدرێژه‌كه ده‌بات بۆشار كه‌ده‌گاته ناو شار له‌نێوه‌ندی جاده‌كه‌دا گوێدرێژه‌كه ده‌ست به‌زه‌ڕین ده‌كات ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی وسكتی بكات چه‌ند دارێك به‌سه‌روگوێلاكیدا ده‌كێشێ . له‌و لاشه‌وه دوو جه‌ندرمه‌ی عوسمانی چاویان پێوه ده‌بێت كه ئه‌و گه‌نجه له‌گوێدرێژه‌كه ده‌دات یه‌كسه‌ر دێن و كوره‌گه‌نجه‌كه داركاری ده‌كه‌ن ده‌ڵێن نابێت لێیبده‌یت.
كوره گه‌نجه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاوایی و كاتێ دایكی به‌پیرییه‌وه ده‌چێت ماندووبونی لێبكات كوڕه‌كه به‌توڕه‌ییه‌وه به‌دایكی ده‌ڵێت من زوو زانیم گوێدرێژه‌كه‌مان توركه به‌ڵام تۆ نه‌تهێشت بیتۆپێنم ئه‌گه‌رنا ڕۆژم به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت.
له‌رۆژی ٣١/٣/٢٠٠٩دا جه‌لال تاڵه‌بانی مووچه‌ی خانه‌نیشینی له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌شێوه‌ی مانگانه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه توركمانانه‌دا كه‌٦ هه‌زار خێزانن دابه‌شكرد . هه‌روه‌ها پێناسه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و خێزانه توركمانانه درووستكراوه‌و مانگانه مووچه وه‌رده‌گرن وه‌ئه‌م مانگانه‌یه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه‌سه‌ر به‌جلال تاڵه‌بانی به‌ره‌گز توركه. وه‌له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا مانگانه‌ی مانگی (١و٢و٣ی) ئه‌مساڵی به‌جارێك دابه‌شكرد به‌سه‌رئه‌و خێزانه توركمانانه‌دا.
كه‌چی هه‌زاره‌ها خێزانی شه‌هیدی( ی،ن،ك )هه‌ن كه به‌ده‌ستی رژێم شه‌هیدكراوون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ڕێكخستنه‌كانی ناوشار بوونه تا ئێستا مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی یه‌كێتی نایانگرێته‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر نین.
تكایه كلێك له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌درێسه بكه بۆ بیننی فلیمه‌كه.
http://www.youtube.com/watch?v=PyIFjldXwVg&feature=channel_page