
که‌رکوک داگیر کراوه نه‌ک تۆراوه ـ ـ ئه‌گه‌رنا کێ(گوو) به‌کڵاوی عه‌باس بیاتی ئه‌پێوێ؟
ده‌مێکه په‌ست وتوڕه‌م به‌بیستنی (که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان) له‌سه‌ر زاری کۆمه‌ڵێک به‌رپرس و خه‌ڵکانێکی تره‌وه له‌ڕیێ که‌ناڵه کوردێکانه‌وه یان به‌خوێندنه‌وه‌ی له‌گۆڤارو سایته ئه‌له‌کترۆنێکاندا، چونکه تائێستا ئاستی ڕۆشنبیری ده‌زگا کوردییه‌کان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی پێویست بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ تێگه‌یشتن له‌و زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژیه نامرۆڤانه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شاره کوردییه پڕسامانه که‌به‌دڵی کوردستان ناسراوه له‌سه‌رزاری بارزانی نه‌مره‌وه بۆیه ده‌بێ هه‌میشه دڵ بێت وه‌نه‌هێڵین ئه‌و دڵه له‌لێدان بکه‌وێت.
وه‌کو کوردێکی ئه‌مشاره داواکارم له‌سه‌رکردایه‌تی کورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆک بارزانی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی بارزانی نه‌مر هه‌نگاوی بوێرانه بهاوێژێت وه‌به زه‌رده خه‌نه‌و به‌ڵێنه پوچه‌کانی هیچ که‌س و لایه‌نێک ته‌فه‌ره نه‌خوات چونکه دووژمنان هه‌رکاتێک هێزیان په‌یدا کردبێت به‌زه‌ییان به‌کوردا نه‌هاتووه(سالح موطلگی)ئه‌مرۆ له‌خزمه‌تی بارزانیدا هه‌ر ئه‌و بوو دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد و ئه‌یووتی (إدنا مکسوره وضلوعـنا مکسوره لکن والله وه‌ی مکسوره ماراح نتنازل عن وحده العراق مهما کانت تکالیف) وه‌کاتێکش لاواز بووبێتن بێشه‌رامانه به‌پێی خۆیان هاتوونه‌ته خزمه‌تی بارزانی و پاڕاونه‌ته‌وه و داوای ئاشتیان کردووه،ئه‌مرۆ دوژمن بێ هێزه ونابێت ڕێگای پێبدرێت زمان درێژی بکات وئاسته‌نگ دروست بکات له‌سه‌ندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتکراوه‌کانمان وه‌هیچ جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێکیش له‌که‌س قه‌بوڵ نه‌کات،لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ولیستی ئیتلافی شیعی هاوپه‌یمانن که‌چی له‌هه‌مان کاتیش‌دا عباس بیاتی تۆرانیان کردووه به‌ده‌م ڕاستی خۆیان لێره‌و له‌وێ لێدوانی ترسناک وئاگڕ خۆشکه‌ر ساز ئه‌کات بێئه‌وه‌ی حیساب بۆ قه‌واره‌و سه‌نگی بوونی کورد له‌عێراقی نوێ‌دا بکات که‌ده‌ریایه‌ک خوێنی له‌پێناوی ئازادی ودیموکراتیدا ڕشتووه،خۆ ئه‌م هاژوهوژه‌ی عه‌باس بیاتی ئاشکرایه ده‌ستی جعفری ومالکی له‌پشته ئه‌گه‌رنا کێ(گوو)به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ. ساڵه‌های ساڵه داگیرکه‌ران بۆ دابڕانی که‌رکوک له‌کوردستان شه‌ورۆژیان داوه‌ته ده‌م یه‌ک تاکو ڕوخساری کوردایه‌تی له‌که‌رکوک داماڵێنن ئه‌ویش به‌قه‌ده‌غه‌کردنی خوێندنی زمانی کوردی وه‌ئاخافتن له‌جێگا فه‌رمێکاندا سه‌رباره‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل وته‌بعیس وده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵکیان و ڕاپێچانی بۆ کونجه تاریکه‌کانی به‌ندیخانه. بۆیه به‌پێویستم زانی بیده‌م به‌بای گوێچکی هه‌موو کوردێکدا(که‌رکوک نه‌تۆراوه)خۆ ئه‌گه‌ر بتۆرایه تائێستا کوردیش ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبوو وه‌ئه‌و هه‌موو به‌رخودانه‌ی له‌پێناویدا نه‌ئه‌دا وه‌چاوه‌ڕوانی سه‌ندنه‌وه‌شی نه‌ده‌کرد، ئه‌مرۆ پێویسته هه‌موو کوردێک به‌چاکی بزانێت که‌رکوک داگیرکراوه ده‌بێ بسه‌ندرێته‌وه نه‌ک بگه‌رێته‌وه.
له‌یادمه بارزانی نه‌مر له‌بالیسان به‌وه‌فـده نێردراوه‌که‌ی میری ڕاگه‌یاند ئێوه ئه‌مرۆ که‌رکوکتان داگیرکردوه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش نه‌توانین لێتانی بسه‌نینه‌وه ئه‌وا نه‌وه‌کانی پاش ئێمه لێتانی ده‌سێننه‌وه،له‌ساڵه‌کانی ١٩٧٠دا حکومه‌ته‌که‌ی (احمد حسن بکر) بیرۆکه‌ی سه‌رژمێری و رفڕاندۆمیان پێشنیار کرد بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی شاری که‌رکوک، بارزانی له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی باشه سه‌رژمێری گۆرستانه‌کانی که‌رکوک ئه‌که‌ین بزانین مردووی کورد زۆره یان عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوكدا،ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای حوکمی ئینتقالیدا بۆئیداره‌ی عیراق واته له‌کاتی فه‌رمانره‌وای(پرێمه‌ر)دا کورد رازی نه‌بووایه به‌سه‌رژمێری و رێفراندۆم له‌سه‌رکه‌رکوک ئه‌وا ئێستا توشی ئه‌م قه‌یرانه نه‌ده‌هاتین به‌ده‌ست تۆرانی و عه‌ره‌به شۆفینێکانه‌وه که‌ده‌ڵێن سه‌رژمێری وریفراندۆم خه‌ونی کورده.
تکا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌هیچ پرۆژه‌یه‌کی سه‌پێندراو رازی نه‌بن چونکه هه‌ر سازشکردنێک له‌سه‌ر که‌رکوک شکاندنی وه‌سێتی بارزانی و دۆراندنی ئه‌و شاره‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه.
بێسڵکردنه‌وه ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان دروشمی که‌رکوک یانه‌مان به‌رزبکرێته‌وه به‌رووی عه‌ره‌ب و تۆرانێکاندا تاکار له‌کار نه‌ترازاوه.
نجم ا‌لدین احمد شوان
٢٣/٣/٢٠٠٩نه‌رویج