
ئه‌مڕۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی شاری بێرگن له‌ووڵاتی نه‌رویج له كاتژمێری چواری ئێواره‌دا به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و كه‌مپینی به‌ره‌و به‌فه‌رمی ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له نه‌رویج
ئه‌مڕۆ ڕه‌وه‌ندی كوردی شاری بێرگن له‌ووڵاتی نه‌رویج له كاتژمێری
چواری ئێواره‌دا به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و كه‌مپینی به‌ره‌و به‌فه‌رمی ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له نه‌رویج وه‌به‌هاوبه‌شی پارته سیاسیه‌كانی كوردستانی باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ئاماده بوونی مامۆستای دانیشگای بێرگن دكتۆر (هاجی ئیكمان )كه كوردێكی باكوری كوردستانه یادی مه‌رگه ساتی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه .
سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌شینه‌كه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌وه به‌ڕێكه‌ووتن به‌ره‌و هۆڵی (رۆد هوس) له‌وێشدا ده‌ستكرا به‌گێڕانی ڕێوڕه‌سمی یادی ماته‌مینی بۆ گیانی شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك راوه‌ستان بۆ رێزلێنان بۆ گیانی قوربانیان و پاشان ده‌ستكرا به ووتار خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده بووانه‌وه كه دوو كاتژمێری خایاند. پاش ڕێوڕه‌سمه‌كه وه‌جارێكیتر ئاماده بووان به‌داگیراساندی ٢١ مه‌شخه‌ڵه‌وه به‌ره‌و ناو شاری بێرگن كه‌وتنه ڕێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی قوربانیانی مه‌رگه‌ساته‌كه وئاڵای كوردستان وه‌له كات ژمێر ٦،٣٠ ئێواره‌دا كۆتایی به یاده ماته‌مینێكه هات.
نجم ا‌لدین احمد شوان
١٩/٣/٢٠٠٩نه‌رویج
ده‌ستبه‌جێ له‌م رۆژنامه نه‌رویجیه‌دا بڵاو كرایه‌وه تكایه بۆ بینینی كلیك له سه‌ر ئه‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه بكه سوپاس.