|
|
|
سه‌ركۆنه‌ی تاوانی ڕفاندن و كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ین ... گروپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌مان زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی كوشتنی ڕۆژنامه نووسی لاو (قوتابی ـ له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌كه‌ن شاراوه نیه ئه‌م كوشتنه تاوانێكه و به‌ر‌انبه‌ر به هه‌موو ڕۆژنامه نووسانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێشێلكردنی مافی ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچونی ئازاده له‌كوردستاندا هه‌ر بۆیه به بۆچوونی گروپه‌كه‌مان ئه‌م كاره تیرۆریستیه به قیزه‌وه‌ترین و ترسنۆكترین پیلانی داڕێژراووی پێشوه‌خت ده‌ژمێردرێت و داواش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی ئاسایشی كوردستان ده‌كه‌ین به‌زوترین كات تاوانباره‌كان بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه به‌كرێگیراوه‌ی له پشت ئه‌مكاره‌دایه ببڕدرێت چونكه ئه‌وان به‌رپرسیارن له پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی كوردستان گروپه‌كه‌مان خۆی به پرسه بار‌و هاوخه‌م و هاوسۆی خانه‌واده‌ی شه‌هید كاكه سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگ ده‌زانین
٨/٥/٢٠١٠ |