|
|
|
گروپی عه‌ره‌بی وتوركمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕازینین به ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك دووباره هه‌ژمێربكرێنه‌وه وجیابكرێنه‌وه‌و به‌ده‌ست سه‌رله نوێ .به‌لای ئێمه‌ی كورده‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گروپی عه‌ربی وتوركمانی تازه‌و نامۆ نیه ،چونكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرا كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان بنوێنن،چونكه ئه‌وان هه‌رده‌م له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردن . ئه‌گه‌ر پاشه‌ڵیان پیس نیه‌و له خۆیان به گومان نین بۆ له دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ترسن؟ یان كورد وته‌نی (دارهه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره)ئه‌وان خۆیان ده‌زانن كه چی ساخته‌كاری و فێڵ و فه‌ره‌جه‌یان كردووه له ناوچه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌و گه‌لێ شوێنی تری پارێزگای كه‌ركوكدا. له‌هه‌ندێ له بازنه‌كانی ده‌نگدان له‌حه‌ویجه‌دا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له ١٠٠سه‌دا دوو سه‌ده بووه،واته تێكڕای ده‌نگدانیش له قه‌زای حه‌ویجه و شاروچكه عه‌ره‌بێكانی ده‌وری كه‌ركوك له سه‌دا نه‌وه‌ت وسێ بووه ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زۆر دووره له ڕاستییه‌وه . ناهه‌قیان نیه چونكه ئه‌م درۆیه‌یان له سه‌رۆكی گۆڕبه‌گۆڕیان (سه‌دام)ـه وه بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو جارێكیان ڕیفراندۆمێك له‌عێراقدا پێكهێندراو پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ی له ٩٩،٩٪سه‌دا نه‌وه‌ت ونۆ ۆ كۆما نۆ ده‌نگیان بۆ حه‌زره‌تی داوه ؟؟ ئه‌ی باشه گروپی عه‌ره‌بی كه له‌گه‌ڵ لیستی( العراقیه)دان، بۆ به داخوازی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری المالكی ڕازیبوون كه له به‌غدا دووباره ده‌نگه‌كان به ده‌س جیابكرێنه‌وه . ئه‌ی بۆ له‌كه‌ركوك ڕازی نابن ؟؟ خۆ بانێك ودوو هه‌وا نیه یان ئه‌وان ماف و ڕه‌وا ڕاستییه‌كان ، به دوو پێوه‌ری جیاواز پێوانه‌ده‌كه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری به‌رجه‌سته‌و باڵاده‌ست بێت ، چۆن بۆ به‌غدا ڕازیبوون ، ده‌بێ بۆ پارێزگای كه‌ركوكیش ڕازیبن. گروپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان |