
سه‌رۆك ئه‌ڵێ
ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێ كوردستان به‌ش به‌شه
بیر‌و باوه‌ری تاریك و ره‌شـه
ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێ ملله‌تی كورد به‌ش به‌شه
زانینینی هه‌ستی كه‌م و ره‌شـه
ووڵاتی كوردستان هه‌ر بووه و ئه‌مێنێ
وه‌كو یه‌كه‌م زه‌وی له‌جیهاندا خۆی ئه‌نوێنێ
كورد سه‌ره‌تای به‌رزی نوێی مرۆڤایه‌تیه
هه‌ر هه‌بووه و هه‌تا هه‌تایه ئه‌مێنێ
ووڵاتی كوردستان سه‌ره‌تای ووڵاتی هه‌موو جیهانه
مرۆڤی كورد نمونه‌یه‌كه بۆ هه‌موو مرۆڤێك له جیهانه
من رۆڵه‌ی كوردم من رۆڵه‌ی هه‌موو مرۆڤێكم
ئه‌مێنم نرخی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو دڵێك بچێنم
ابن كركوك |