|
|
|
به‌دواچوونی تێهه‌ڵدانی ده‌نگده‌رانی كورد له به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كێ؟؟؟؟؟؟
نجم ا‌لدین احمد شوان ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ممه له بنكه‌ی ده‌نگدانی شاری ویمبلی له به‌ریتانیا سیخوره‌كانی مالیكی دوور له ڕه‌وشتی دیموكراسی بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان له پێش بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا ڕاگرت نه‌یان هێشت بچنه ژووره‌وه بۆ ده‌نگدان به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ته‌نها بۆ بێزار كردن وجارستكردنی خه‌ڵكه‌كه و پاش كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه گیروگرفتێكی زۆریان بۆ ده‌نگده‌ران دروست كرد به تایبه‌ت له ئاستی ڕۆڵه‌كانی گه‌ڵی كورد و ڕێگه‌نه‌دان به به‌شداری كردنیان له ده‌نگدان وده‌ربڕینی ڕای خۆیان به ئازادی بۆ نوێنه‌ره‌كانیان بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق. ئه‌و بنكه‌یه گیروگرفتێكی بێ هۆی بۆ لایه‌نگیرانی پارت ولایه‌نه سیاسێكانی عێراقی دروستكرد به بیانوی ئه‌وه‌ی دیكۆمێنتی ده‌نگده‌ران كۆنن یان به‌ڵگه‌نامه‌كانیان عێراقی نین وه‌یان له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یاندا له دایكبووی شارۆچكه‌كانن نه‌ك پارێزگاكان به‌تایبه‌ت ئه‌و كوردانه‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك بوون له به‌ریتانیا ته‌نها به‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كورد بۆ نوێنه‌رانی شاری كه‌ركوك ڕێژه‌ی كه‌مبێته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌موو ده‌نگده‌رانی كورد به نێر و مێوه و به یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد كه‌ركوك كوردستانه كه‌ركوك كوردستانه كه‌ركوك كوردستانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له نێو هۆڵی بنكه‌كه‌دا ئاڵایه‌كی عێراق هه‌ڵكرابوو و هه‌ر بۆیه ڕه‌وه‌ندی كوردی تاراوگه‌ی به‌ریتانیا ئاڵایه‌كی كوردستانیان له ته‌نیشتی ئاڵای عێراقدا هه‌ڵكرد و ئه‌م كاره‌ش بووه هۆی توڕه بوونی به‌رپرسی بنكه‌كه و سوور بوونی له‌سه‌ر هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌هۆڵی بنكه‌كه‌دا. هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و كرده‌وه نائه‌خلاقیه‌كانی به‌رپرسی بنكه‌كه و كارمه‌ندانی كۆمیسۆن له‌و بنكه‌یه‌دا وهه‌روه‌ها چه‌نده‌ها كاری نابه‌جێی دیكه خه‌ڵكه‌كه‌ی توڕه كرد و وای كرد ئاماده‌بووان هه‌ڵبپژێن به‌ڕووی به‌رپرسی ئۆفیسه‌كه‌داو مستێك به‌سه‌روچاویدا بكێشن وئاژاوه‌و شه‌رو پێكدادان به‌رپا ببێت چونكه به ووته‌ی زۆربه‌ی ئاماده‌بووان به‌رپرسی ئۆفیسه‌كه سه‌ر به جه‌نابی مالیكی بووه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیسی به‌ریتانی ئاگاداربكرێته‌وه و هاتنی پۆلیس بۆ جێگای ڕووداوه‌كه ڕه‌وشه‌كه‌ی زیاتر گرژوئاڵۆزكرد چونكه پۆلیسه‌كانیش دوور له پرنسیپی دیموكراسی و به بێ ڕه‌چاوكردنی مافی مرۆڤ به‌ربوونه وێزه‌ی ده‌نگده‌ارانی كورد به شه‌ق تێهه‌ڵدان و ده‌ستگیركردنی چه‌ند كوردێك و ڕاپێچكردنیان بۆ زیندان . بۆیه لێردا پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاك هشیار زێباری ناڕه‌زایی ووڵاته‌كه‌ی ده‌رببڕێ به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا دژی به‌ده‌نگده‌رانی كورد و به‌فه‌رمی داوابكات له حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یانه‌وه له به‌غدا بۆ ڕاپێچكردنی ئه‌و پۆلیسانه تا ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كردیانه سه‌ر ئه‌و كورده عێراقیانه‌ی كه ده‌یان ویست به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن . ٦ / ٣ /
|