
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی
سوید
له‌یاده‌وه‌ری 8 ی (مارس- ماش) جه‌ژنی پیرۆزیی ژناندا، پێشکه‌شه به‌کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌ت خانمانی کورد‌و کوردستان.
(پیرۆز‌و گه‌شاوه بێت جه‌ژنی پیرۆزیی ژنان)
وه‌رن پیاوان هه‌ڵپه‌ڕن ، ئه‌وا جه‌ژنی ژنانه
پیرۆزبایی له‌خۆ که‌ن، بۆئه‌و چه‌پکه گوڵانه
ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی ژینن،ئه‌وه‌ش کاری ئێزدانه
نازو لار‌و له‌نجه‌یان، هه‌موی خۆشی ژیانه
++++
هه‌شتی ماش جه‌ژنی ژنان،پیرۆزبێ له‌هه‌مویان
خوایه بیان پارێزی، له ئازار‌و ده‌ردی گیان
ئازاد‌و سه‌رفرازبن، هه‌ر وه‌کو چێنی پیاوان
ده‌سله‌ده‌س ده‌م له‌ناوده‌م، بێزار نه‌بن له‌ژیان
++++
چه‌ند به‌جوانی و ڕه‌نگینی، خوداوه‌ند دایهێناون
پشت و په‌ناو دڵگیرو، هاوبه‌شی ژینی پیاون
له پیاوان پیرۆزترن، چونکه وه‌ک دایک باون
پیاوان به‌قوربانیانبن، هه‌ر به‌وانه‌وه ماون
++++
ژن وه‌ک تیشکی خۆر وایه، ژیان به‌بێ ئه‌ونابێ
پیاوی نه‌فره‌ت لێکراو، ڕێزی ژنی لا نابێ
ژن هێزی ڕوحه بۆپیاو، بێ ئه‌و ژیانی نابێ
هه‌رکه‌سی خۆشی نه‌وێ له‌ژیان حاڵی نابێ
++++
ژن ژینه ڕوحه گیانه،سه‌رمایه‌ی گشت ژیانه
ئه‌گه‌ر بونی ئه‌و نه‌بێ، دونیا تاریک و ژانه
ماڵێ ئه‌وی تیانه‌بێت، هه‌روه‌ک خانه وێرانه
خودا بیان پارێزی،گه‌ردون هه‌ربه‌وان جوانه
++++
هه‌شتی ماش هه‌مو ساڵێ به‌خێربێ بۆ ڕێزلێنان
هه‌رگه‌شاوه‌و پیرۆز بێ، جه‌ژنی سه‌ربه‌رزی ژنان
له سه‌رجه‌می ئافره‌تان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان
پشت و په‌ناو هێزمانن، بۆجوانی و خۆشی ژیان.
3/3/2010- سوید.
|