|
|
|
بۆ:رِاى گشتى
هیَرش كردنه سه‌ر ROJ-TV و داخستنی رادیۆ ده‌نگ له‌كه‌لار ئیدانه ده‌كه‌ین پۆلیسى به‌لجیكى هیَرشیان كرده سه‌ر باره‌گاى كه‌ناڵى ئاسمانى رِۆژ تى ڤى و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر باره‌گاكه‌دا و چه‌ندین ئامیَرى په‌خشكردنى ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌یان شكاند. ئیَمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ناشیرینه‌ى پۆلیسى به‌لجیكا كه‌به‌و كاره دوور له به‌ها دیموكراسی و دروشمه بریقه‌دارانه‌ى وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌نگیَكی دیموكراسی و راگه‌یاندیًَكی ئاشتیخوازیَك كپ ده‌كه‌ن، ئیَمه ئه‌م كاره به‌توندى ئیدانه ده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ین هه‌رچى زووتر پۆلیس له‌ناو باره‌گاى رِۆژ تى ڤى بكشیَنه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ناشیرینه‌یاندا داواى لیَبوردن له‌گه‌لى كورد بكه‌ن چونكه كه‌ناڵى ئاسمانى رِۆژ تى ڤى كه‌ناڵىَكی كورده ته‌عبیر له‌ئیراده‌ى كورد ده‌كات هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ى پۆلیسى به‌لجیكى سه‌رسورِمانى لاى ئیَمه دروست كردووه چونكه له‌كاتیَكدا ئیَمه ئه‌وروپامان به‌سه‌رچاوه‌ى دیموكراسى بۆ ووڵاتانى تر ده‌زانى به‌ڵام هه‌ستان به‌كاریَكى له‌مشیَوه‌یه له‌ژیَر ته‌ئسیر و كاریگه‌رى ده‌وڵه‌تى تورك دیموكراسیه‌تى ئه‌وروپا ده‌خاته ژیَر پرسیاریَكى جدیه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌یه‌وه له‌شارۆچكه‌ى كه‌لار، پۆلیس و ئاسایشی كه‌لار (رادیۆ ده‌نگ) كه له‌و شارۆچكه‌یه ماوه‌یه‌كه به‌رنامه‌كانی خۆی په‌خش ده‌كات به‌بیانو نه‌بوونی مۆڵه‌تی داده‌خات. ئه‌مه له‌كاتیَكدایه كه ئه‌و رادیۆیه مۆڵه‌تی كاتیی هه‌یه‌و ده‌بوو له‌ریَگه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شیَوه‌یه‌كی دیكه‌و له‌دوای ئاگادار كردنه‌وه‌و مۆڵه‌ت به‌خشین بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تی په‌خشی به‌رنامه‌كه‌یان به‌رده‌وام بكه‌ن و رووی دیموكراستی وڵاته‌كه‌مان بخریَته‌رِو ئه‌مه له‌كاتیَكدایه كه ته‌نها چه‌ند ده‌میَكی ماوه بۆ پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌نگدان و به‌شداری كردنی خه‌ڵك له دیموكراسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌م شیَوه‌یه له‌گه‌ڵ بواری میدیا موعامه‌له ده‌كریَت و ده‌نگیَك له وڵاته‌كه‌مان دیسان كپ ده‌كریَته‌وه. |