
فاتیمه‌یه‌ک ئه‌کوژرێ و،یه‌کیش سرودی ئه‌یڕه‌قیبی لێ بڤه ئه‌کرێ!!.
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی سوید
له ڕێکه‌وتی 22/2/2010. له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕوناکی به‌ڕیز، چاوم به‌مانشێتێێک که‌وت نوسرابو(ئه‌ی ڕه‌قیبیش حه‌رامه) که‌له‌لایه‌ن مامۆستایه‌کی ڕێزدار، به‌ناوی نه‌جیبه که‌ریمه‌وه ووتاره‌که نوسرابو،ئه‌م خانمه به‌ڕێزه نیشتمانپه‌روه‌ره،له‌ناوه‌ڕۆکی ووتاره‌که‌یدا، ئاماژه به‌وه ئه‌کات، له‌کاتی وانه گوتنه‌وه‌یدا، به‌منداڵانی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی، وانه‌كه‌ش بریتی ئه‌بێت له فێرکردنی سرودی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی" ئه‌ی ڕه‌قیب" به‌ڵام یه‌ک له قوتابیه‌کان پێی ئه‌ڵیت مامۆستا، فاتیمه ئه‌ڵێت سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب حه‌رامه. هه‌ر پاش ته‌واوبونی وانه‌که، به‌ڕیز مامۆستا نه‌جیبه،ئه‌چێته لای فاتمی 6 ساڵه‌و لێ ئه‌پرسێ،کێ پێتی ووت سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب حه‌رامه، له‌وه‌ڵامدا، فاتمی پێتاوان ده‌بێژێت باوکم پێی ووتم!!!.
لێره‌دا به‌ر له‌وه‌ی بیر‌و ڕای خۆم ده‌ربڕم به‌رانبه‌ر به‌باوکی نه‌زان(جاهل) ی فاتمی په‌پوله ئاسا، به‌گه‌رمی ده‌ستخۆشکه‌ری له‌و مامۆستا هه‌ست پاک و دڵسۆزه ئه‌که‌م، که نه‌ێتوانیوه چاوپۆشی له‌و تاوانکاریه بکات و په‌رده‌ی له‌ڕوی ئه‌و‌نه‌زانه‌و، په‌ر‌وه‌رده‌که‌رانی ئه‌ویش هه‌ڵماڵی،که‌به‌کرێ گیراوانی ووڵاتانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌بین و،له‌ژیر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلامی پیرۆزداو،له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوه به‌ناو ئیسلامیه‌کانه‌وه، وه‌ک گورگی تێر نه‌خۆره، بۆ به‌عه‌ره‌ب کردنی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که، به‌جۆره‌ها شێواز په‌لاماردانیان به‌رده‌وامه!!.
ئێمه پێشه‌کی به‌و نه‌زانه‌و به‌مامۆستاکانیشی ئه‌ڵێن،په‌یام هێنه‌ری ئاینی ئیسلامی پیرۆز، موحه‌مه‌د کوڕی عه‌بدوڵله،درودی خودای له‌سه‌ربێ،فه‌رمویه‌تی(عدوعاقل خیرمن صدیق جاهل) واته دوژمنی هۆشیار (عاقل) باشتره له‌دۆستی نه‌زان. کوردیش ئه‌ڵێت: ئه‌وکه‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه. که‌وابو هه‌رکه‌سێ ئه‌گه‌ر له‌و ووته کورته پیرۆزه نه‌گه‌یشتبێت، پێی ناوترێت که‌س، واته مرۆڤ!.
به‌رله‌هه‌مو شتێ، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێم، مه‌گه‌ر که‌سانێک زۆر پێهوش‌بن، وه‌یان له‌ناوه‌ڕۆکی قورئانی پیرۆز‌و ووته ڕاسته پیرۆزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نه‌گه‌یشتبێتن، بڕوایان به‌پاکی و دروستی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئاینه نه‌بێت، ئه‌گینا، هه‌رچه‌نده به‌پێی ناوه‌ڕۆکی ئایه‌تی پیرۆزی( إناأنزلناه قرآناعربیالعلکم تعقلون) ئاینێکی عه‌ره‌بیه، به‌ڵام بیر‌و باوڕێکی زۆر پیرۆزه بۆ هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌ک، هه‌ربۆیه‌ش جێگه‌ی خۆی کردوته‌وه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه جیاجیاکاندا. که‌واته گومان له پاکیه‌تی ناوه‌ڕۆکی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نیه. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌لافه‌تی، واته به‌ڕێوه به‌رایه‌تی ووڵاتانی ئیسلامی‌دا گرت، له‌ناوه‌ڕۆکی ئاینه‌که لایانداو، پابه‌ند بونیان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌واه‌تی خۆیاندا بو، تاکو ئستاکه‌ش سودمه‌ندیه‌تی ئه‌و ئاینه، بۆ پارێزگاری کردن له ڕچه‌ڵه‌کی خۆیان به‌کار ئه‌هێنن، که بریتین له‌نه‌ته‌وه‌ی: عه‌ره‌ب و تورک و فارس، وه به‌پله‌ی یه‌که‌میش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب،جوانترین به‌ڵگه‌ش هه‌ریه‌ک له‌م نه‌ته‌وانه کاتێک ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌لافه‌ته‌که‌دا گرتووه،ته‌نها زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به‌فه‌رمی ناساندوه‌و ڕێگه‌ی پێدراوه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانیتردا بسه‌پێندرێت به‌زۆر، که‌یه‌ک له‌و نه‌ته‌وانه‌ش گه‌لی کورده، تاکو ئیستا‌که‌ش ئه‌و ووڵاتانه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌په‌ڵه ئه‌ڕۆن، ته‌نها ئێراقه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌ماوه به‌ناچاری!!.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ چاوێک به‌مێژودا بگێڕێت و سه‌یری پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و سنوری جوگرافیای نشته‌جێی بونیان بکه‌ین، ئه‌بینی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دوواکه‌وتوو،ته‌نها له‌سنوری دوڕگه‌ی عه‌ره‌بدا بونی به‌رچاویان هه‌بوه، که‌چی توانیان له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامه‌تیدا، ده‌ستیان گرد به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری خاکی ئه‌فریقاشداو،توانیان زۆر له‌نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ش پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان بسڕنه‌وه‌و، پێناسه‌ی عروبیه‌تیان به‌سه‌ردا بکه‌ن که‌تاکو ئێستاش واله‌به‌ر چاوه، بۆنمونه هه‌ر له‌م ماوه نزیکانه‌دا، سه‌رۆکی لیبیا، ڕێزدار موعه‌مه‌ر قه‌زافی هاته ئاخافتن و زۆر به‌ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند، ئێمه ووڵاتی عه‌ره‌بی نین و ئه‌فریقیایین!.خۆدیاره کاریگه‌ری به‌رچاویشیان دروست کردوه، له‌تواندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وگه‌لانه‌ی له‌و ناوچانه وه‌ک نیشتمانی خۆیان لێی ئه‌ژیان، له‌وانه: قیبتیه‌کان و به‌ربه‌رو، ئه‌مازیغیه‌کان بۆ نمونه!.
لێره‌دا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌م، که‌ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و ڕێکخراوو پارت و لایه‌نانه‌یه، که‌له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا، خزمه‌ت به‌هه‌ستی ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌ب ئه‌که‌ن و، نه‌ته‌وه‌و زمان و کولتور‌و نیشتمانی پیرۆزی گه‌لی کورد، به‌لاوازو ناپیرۆزو جیاوازیکاری له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، به‌جۆرێک گوایه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئیسلامدا ناگونجێت. بۆ نمونه: بانگه‌شه‌ی ناونانی زارۆکه‌کانی کورد ئه‌که‌ن، ناوی عه‌ره‌بیان لێ بنین موباره‌که!. وه‌یان به‌رگو پۆشاکی ده‌ستوری ئافه‌رتی عه‌ره‌بی خه‌لیجی ئه‌هێنن گوایه ئیسلامیه‌و پیرۆزه!. وه‌دژایه‌تی کردنی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌تاوان ئه‌زانن،گوایه چونکه ووڵاتی ئیسلامین و ئیسلام هه‌موو بران!!.
دیاره خاڵی نێگه‌تیڤی ترییان زۆرن،به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ته‌نها شرۆڤه له‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه زه‌قه ئه‌که‌ین،که هیچ که‌سێ ناتوانی نکوڵی له‌بونیان بکات، که له‌لایه‌ن بێگانه په‌رستانی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که ئاماژه‌مان بۆ کردون له‌سه‌ره‌وه، کراون به‌ویردی زمان و له‌گه‌ڵ ووتنی هه‌ر ڕسته‌یه‌کیشدا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته‌بردنی لاوان و خه‌ڵکانی دوواکه‌وتوو نه‌زان، بسم‌الله الڕحمان الڕحیم و سه‌ڵه‌واتێکیش ئه‌خوێنن، تاکو زیاتر کار له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌رونی لاوازیان بکه‌ن. له‌کاتێکدا که ئامۆژگاری و بۆچونه‌کانیان به‌هیچ جۆر‌و شێوازێک له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئاینه پیرۆزه‌دا ناگونجێت، بۆنمونه ده‌با بفه‌رمون ئه‌و به‌کرێ گیراوانه‌ی، که‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پارت و ڕێکخراوه به‌ناو ئیسلامیانه‌وه له‌خزمه‌تکردنی عروبه‌دان، وه‌ڵامی دروستی ئه‌م پرسیارانه‌ی لای خواره‌وه بده‌نه‌وه وه‌کو:
1/ ده‌رباره‌ی ووتن و فیربونی سرودی ئه‌ی ڕ‌قیب. کام ئایه‌تی قورئان و ووته‌ی پیرۆزی پێغه‌به‌ر(د.خ) سرودی نشتمانی حه‌رام کردووه؟. ئه‌ی بۆ ئه‌بێت به‌س بۆ کورد حه‌رام بێت و بۆ ووڵاتانی ئیسلامی و داگیرکه‌رانی کوردستان ڕه‌وا بێت!. خۆ له‌هه‌مو ووڵاتانی ئیسلامی‌دا، ده‌سته خۆشکانی ئه‌وان بونیان هه‌یه‌و دروست کراون بۆ خزمه‌ت کردن به ده‌سه‌ڵات، ئایه ئه‌بێت هۆکار چی بێت، ئه‌وان ڕێگر نه‌بن له‌به‌رده‌م ووڵاته‌کانیاندا، که به‌فه‌رمی هه‌مو به‌یانیانێک ئه‌و مه‌راسیمه به‌ڕێوه ئه‌چێت،به‌ڵام ته‌نها پارتی ئیسلامی کوردستانی،بۆ کورد حه‌رامی بکاو ئه‌بێت بڤه بکرێت؟!.
ده‌رباره‌ی ناوی پێرۆز وه‌ک: عه‌لی و عومه‌رو عوسمان و ئه‌بو به‌کرو، زۆر ناوی هاوڕێیان(صحابه) که چیی جێگه‌ی گاڵته پێکردنن وه‌ک: باوکی پشله‌و کوێره مارو، زۆر ناویتر که‌له‌وانه سه‌یرترن پێویست به‌ناو هێنان ناکات لێره‌دا،چونکه مه‌به‌ستی ئێمه ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، ناوی عه‌ره‌بی ئه‌بیت له‌به‌رچی پیوزبن، خۆئه‌و ناوانه هیچی ئیسلام داینه‌هێناوه، هه‌موی به‌ر له‌داهاتنی ئاینی ئیسلام هه‌بونه، هه‌روه‌ک ناونانی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌زمانی شیرینی خۆی که واتایه‌ک(مه‌عنایه‌ک) ئه‌دات خۆی لێی تێ ئه‌گات، ئیتر بۆ چی ناوی عه‌ره‌بی پیرۆزه، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌پێناوی به‌عه‌ره‌ب کردن نه‌بێت؟!.
له‌ناوه‌ڕۆکی ئایندا ئاماژه به‌وه کراوه، ناوی خۆش له‌منداڵه‌کانتان بنێن، به‌جۆری که‌گه‌وره بون پێی ته‌ریق نه‌بنه‌وه له‌ناو خه‌ڵکیدا، به‌ڵام نه‌وتراوه ناوی عه‌ره‌بی لێبنێن، ئه‌گه‌ر به‌واتای قالۆنچه نێره‌ش بێت. ئه‌گه‌ر واش نیه، بفه‌رمون بابه‌ئایه‌ت و ووته‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ر بیسه‌ڵمێنن، نه‌ک به‌ووته‌ی ئیمامێ وه‌یان که‌سێک ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌ب، با پایه‌و پله‌ی ئاینیشی بوبێت. بۆیه ئه‌ڵێم خۆزگه من ناوم: کوته‌کی کوڕی ده‌وه‌نی کوڕی گارا ئه‌بوو، با ئه‌و پیرۆزیه‌م هه‌ر نه‌بوایه!!.
2/ ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به‌جل و به‌رگی ئافره‌تی عه‌ره‌بی خه‌لیجی: ئه‌گه‌ر ئه‌ویش مه‌به‌ست له‌پیرۆزیه خوا نه‌که‌ردان، ئه‌وه بۆ هه‌ربۆ کوردستان، به‌تایبه‌ت ناوچه ئازاد کراوه‌کانی پیرۆزه، وه‌له کام په‌رتۆک و کام سه‌رده‌مدا باس له‌وه کراوه‌و، کام ژنه سه‌حابه‌ی مه‌که، ئه‌و جله خه‌لیجییه‌ی له‌به‌ر کردووه؟!.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له پۆشاکێ، به‌واتای خۆ داپۆشین و جوانی و ڕێک و پێکی بێت بۆ ئافره‌تان، ئایه ئه‌بێ له‌جل و به‌رگی کولتوری کوردی جوانتر هه‌بێ له‌دونیادا،خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر درێژه پێنه‌دانی ووتاره‌که نه‌بێت ئه‌توانم چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر پڕبکه‌مه‌وه، ئیتر بانگه‌شه کردن بۆ ئه‌و کولتوره، له هه‌ستێکی نهێنی بۆگه‌ن زیاتر، ئه‌بێت چیتر هه‌بێت؟!!.
3/ ده‌ر باره‌ی کلک تێکه‌ڵکردنیان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌ورو به‌ر، گووایه ئیسلام هه‌مو براین، نازانین که چۆن له‌ڕویان دێت ئه‌و ووشانه به‌کار بهێنن، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌مو مێژووه پڕ له‌تاوانکاری و داگیرکاری و فه‌رهود کردن و خوێن ڕشتنه‌ی به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد کراوه، له‌لایه‌ن ئه‌و چوار ده‌ووڵه‌ته به‌ناو ئیسلامیه‌وه، وه‌کو ئێران و تورکیا‌و سوریا‌و ئێراق،که‌به‌ئه‌نفالکردن و به‌کارهێنانی گازی کۆکوژی قه‌ده‌غه کراوی نێوده‌وڵه‌تیش کۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و، تاکو ئێستاش له‌سێ ده‌وڵه‌تیاندا، تاوانکاری هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ره‌که‌وی ماف پێشێلکردن و کوشتن و بڕێنی زیاتر له20 ملیۆن کورد له‌باکورو، له‌سێداره‌دانی په‌یتا په‌یتای لاوانی ڕۆژهه‌لات و بێبه‌شکردن له‌پێناسه‌و زیندانی کردن و سڕینه‌وه‌ی بونی ڕه‌گه‌زی کورد، له‌ڕۆژ ئاوای کوردستان به‌حه‌رام و ناڕه‌وا نازانن، بۆیه به‌لایانه‌وه ڕه‌وایه ئاغاکانیان به‌و ناڕه‌وایه‌تیانه هه‌ڵسن،به‌ڵام بۆ گه‌لی کورد ڕه‌وانیه داکۆکی له‌مافه‌ره‌واکانی بکات، چونکه ئه‌وان موسوڵمانن، موسوڵمانیش هه‌مو بران!!!.
دیاره شرۆڤه کردن له‌سه‌ر ئه‌وخاڵانه زۆر زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرێت، به‌ڵام له‌ووتارێکدا جێی ناکرێته‌وه، بۆیه هه‌رماوه‌ی ئه‌وه‌نده ماوه که‌به‌ر له‌کۆتایی پێهێنانی ووتاره‌که، زۆر به‌کورتی ئاماژه به‌وه بکه‌م،خۆزگه زانا ئاینیه به‌ڕیزه‌کانی کوردستان، که‌به‌ده‌یان قات له‌ئێمه‌مانان زاناترن له‌و بوارانه‌وه،ئه‌وها دوره په‌ریز ناوه‌ستان و، به‌رپه‌رچی ئه‌و ناڕاستیه مه‌ترسیدارانه‌یان ئه‌دایه‌وه، که‌دورن له‌ڕووانگه‌ی ئاینی پیرۆزه‌وه‌و، به‌هۆی که‌سانی ناتێگه‌یشتو له‌ناوه‌ڕۆکی ئیسلام به‌ناوی مه‌لاوه، زۆر دابونه‌ریتی ناڕێک و قێزه‌وه‌ن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا سه‌پێنراوه، به‌بیانوی کولتوری ئاینیه‌وه، که‌له ڕاستیه‌وه دوره، بۆ نمونه:
کچێک که‌له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌سه‌ره‌وه، شه‌ریعه‌تی ئیسلام مافی ئه‌وه‌ی پێداوه،که‌به‌بێ ڕ‌ه‌زامه‌ندی خۆی ماره‌ی نایه‌ت، ئایه ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه نیه که‌خۆی چاره نوسی هاوسه‌ری خۆی دیاری بکات. به‌لام کاتێک که‌به‌ڕاشکاوانه بڵێت من شو به‌فڵان کوڕ ئه‌که‌م و له‌و زیاتر که‌سیترم ناوێت، وه‌کو فاتیمه له ووڵاتی سوید ئه‌کوژرێت، چونکه له‌کولتوری ئیسلامی‌دا، گوایه باوک خاوه‌ند بڕیاره(ولی أمر) له‌کاتێکدا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره شه‌رعیه‌که‌یه، که‌ئه‌بێت ڕه‌زامه‌ندیه‌تی کچ له‌به‌ر چاو بگیرێت!.
هه‌روه‌ها فاتیمه‌ی په‌پوله ئاسای ته‌مه‌ن 6 ساڵان، له‌لایه‌ن باوکه نه‌زانه په‌روه‌رده کراوه‌که‌ی، ئه‌و بێگانه په‌ستانه‌وه، وه‌ک لایه‌نه به‌ناو ئیسلامیه‌کان، گۆش ئه‌کرێت به‌وه‌ی ته‌نانه‌ت سرودی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ێێش فێربونی و ووتنی بۆ ڕۆڵه‌ی کورد حه‌رامه، به‌ڵام له‌کاتێکدا ئاغاکانیان ئایاتی قورئانیان هه‌ڵگێڕایه‌وه وه‌ک ئایه‌تی ئه‌نفال،بۆ پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی کورد،به‌سه‌دان پارت و ڕێکخراوی به‌ناو ئیسلامی ده‌سته خوشکیان له‌ناوه‌وه‌ی ئێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێراق، کوێربون و زمانیان لاڵ بوبو بێنه وه‌ڵام و بڵێن حه‌رامه کوشتنی ژن و منداڵی ساوا‌و پیرو په‌ککه‌وته‌ی کوردی موسوڵمان بکوژڕیت و زینده به‌چاڵ بکرێت!!.
خۆ ئێستاش هه‌ڵوێستی پارت و لایه‌نه به‌ناو ئیسلامیه‌کانی عه‌ره‌بی ده‌سته خوشکه‌کانیان، وا له‌به‌ر چاوه که‌چۆن داکۆکی له‌کارو هه‌ڵوێسته بۆگه‌نه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچو ئه‌که‌ن و به‌ڕه‌وای ئه‌زانن،له‌هه‌مان کاتیش‌دا دژایه‌تی ئه‌ومافه ڕه‌وایانه‌ش ئه‌که‌ن که‌له ده‌ستوردا جێگیر کراوه، که‌چی یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی، له هه‌رێمی کوردستاندا، بانگه‌شه‌ی دڵسۆزی و کوردایه‌تی ئه‌که‌ن و به‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی نه‌زان و دوواکه‌وتوی دڵسوزی کوردیان له‌خشته بردووه، هه‌ر هوی ئه‌و له‌خشته بردنه‌شه، که‌ڕۆژێک فاتمێ خاوه‌ند مافی شه‌رعی شوکردن به‌ناڕه‌وا ئه‌کوژرێ و فاتمێکی په‌پوله ئاساش، گۆش ئه‌کڕیت بڵێت، سرودی پیرۆزی نیشتمانه‌که‌ی حه‌رامه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمویه‌تی(حب‌الوطن من الإمان وخیانته کفر) واته خۆشه‌ویستی نیشتمان به‌شێکه له بڕوا(إمان) خیانه‌ت پێکردنی له‌ڕێ لادانه(کوفر)!!!!.
|