|
|
|
كىَ رِاست گۆیه له‌بیَلایه‌نیدا بۆ: رِاى گشتى
سه‌ره‌تا به‌وشه‌ى به‌داخه‌وه ده‌ست پیَده‌كه‌ین، كه‌تائه‌م چركه‌ساته‌ش كه‌سانیَك بونیان هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئیَمه‌دا، كه‌ئاقڵیان ژه‌نگاویى بووه‌و چاكه له‌هیچ كه‌سیَك وه‌رناگرن، خراپه‌شى لیَ قبوڵ ناكه‌ن. هه‌روه‌ها خۆیان هیچیان له‌هه‌گبه‌دانیه، به‌ڵام دژى به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌هه‌موو شیَوه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها هه‌موو شتیَكى سه‌ر رِووى ئه‌م زه‌مینه بۆ خۆیان به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانن. بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌حه‌رام و نارِه‌واى ده‌زانن، ئه‌مانه و چه‌ندین شتى تریش......... به‌كورتى:. دواى ئه‌وه‌ى ئیَمه وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنورى كوردستان رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌باره‌ى پیَشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه بڵاوكرده‌وه، دواى ئه‌وه به‌ناردنى چه‌ندین نامه كه‌پرِبوون له‌وشه‌ى ناشیرین و دوور له‌ئه‌خلاقى مرۆیى، لیَره‌وه ئیَمه رِایده‌گه‌یه‌نین وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنوورى كوردستان به‌ته‌واوى واتا بیَلایه‌نین و رِیَنومایى له‌هیچ كه‌س و لایه‌نیَك وه‌رناگرین و له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ كه‌سیَك و كارناكه‌ین. به‌ڵام وه‌به‌پیَچه‌وانه‌وه دژى هه‌ركه‌سیَكین سوكایه‌تى به‌به‌ها پیرۆزه‌كانى گه‌له‌كه‌مان بكات. هه‌تا هه‌ڵویَستشمان ده‌بیَت له‌به‌رامبه‌ریدا له‌باره‌ى رِوونكردنه‌وه‌كه‌شمان له‌سه‌ر پیَشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه ئیَمه له‌ناوه‌رِۆكه‌كه‌یدا وشه‌ى ناشیرین و برینداركه‌رمان له‌به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سیَك به‌كارنه‌هیَناوه و ناوى هیچ كه‌س و لایه‌نیَكمان نه‌بردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو دیاره كه‌هه‌ندیَك به‌شیَوه‌یه‌كى زۆر ناشیرین و دوور له‌ئه‌خلاقیاتى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى چه‌ندین نامه‌ى پرِ له‌جنیَویان ناردووه‌و بۆمان هه‌ندیَ به‌رِیَزش ره‌خنه‌ى و تانه‌ى ئاراسته‌ى گروپ كردووه كه گوایه بیَ لایه‌ن نیین. ئیَمه‌ش به‌كۆى ده‌سته دامه‌زراندنی گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنورى كوردستان برِیارماندا جگه له‌جنیَۆنامه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و نامه‌نامه كه ته‌هدیدو قسه‌ی ناشرینی تیَدا نییه بۆ رِاى گشتى و دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامانى خۆمان بڵاوبكه‌ینه‌وه ئه‌وان بكه‌ین و به‌دادوه‌ر كه‌ئاخۆ ئیَمه وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنورى كوردستان تاچه‌ند بیَلایه‌ن بوین و كۆتا پرسیاریش ئه‌وه‌یه كه‌گه‌لۆ كىَ رِاستگۆیه له‌بیَلایه‌نیدا.
گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنورى كوردستان
تكایه بۆ بینی سه‌رجه‌م ئه‌و نامه‌یانه‌ى كه ئاراسته گروپ كراون و به‌شداری كردن له كه‌مپه‌ینی بیَ لایه‌نی گروپ سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان بكه‌ن
|