
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی
سوید
به‌هۆی نیگه‌رانیم له هه‌ڵوێستی هه‌ندێ لایه‌ن و که‌سانی به‌رژه‌وه‌ند په‌رست، له‌ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تیداو هه‌ست نه‌کردنیان به‌وه‌ی، که‌که‌سانی ڕۆشنبیر بایی ئه‌وه‌نده هه‌ن، له‌ناخیان بگه‌ن و بڕوا به‌زمان لوسی و فیشاڵ هه‌ڵڕێشتن نه‌که‌ن،به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان زۆر دووا که‌وتون له‌بواری ڕامیاریدا!.
(هیوای دووا ڕۆژێکی نادیار)
گه‌ر پرسیان تۆ چکاره‌ی
جێ نشینی کام ووڵاتی؟
بڵێ ڕێبوارێ لێکه‌وتوم!
جێ نشینم شێوه‌ی کاتی!
گه‌ر پێناسه‌یان لێت پرسی؟
ووتیان تۆ له‌کوێوه هاتی؟
بلێ پێناسه‌م وون بووه!
بۆته مێژوو به‌سه‌ر هاتی!
گه‌ر وتیان هۆکاری چیبو
بۆ مایته‌وه بێ ده‌وڵه‌تی؟
بڵی بێگانه په‌رستی و،
نه‌زانیی سه‌رکردایه‌تی!
گه‌ر پرسیان هه‌تاکوکه‌ی
ئه‌مێنی به کۆیلایه‌تی؟!
بڵێ تا سه‌رکرده‌ی لاواز
بۆ ناو‌و، گیرفان باویه‌تی!
گه‌ر پرسیان کێن ئه‌وانه؟
چۆن بون به‌سه‌رکردایه‌تی!
بلێ هه‌ر به‌زمان لوسی و،
به فڕو فێڵ کوردایه‌تی!
گه‌ر پرسیان چاره چیه
چۆن ڕێگربین له‌ده‌رفه‌تی؟
بڵێ هه‌ر به‌هۆش و ژیری
هه‌ڵ ئه‌وه‌شێت داوو په‌تی!
گه‌ر پرسیان هیوای دووا ڕۆژ
چۆن ئه‌بینی وه‌ک بابه‌تی؟
بڵێ هیوام زۆر به هێزه
به ڕیبازی کوردایه‌تی!
گه‌ر پرسیان ڕێباز نیه
به‌بێ ڕیباز پارتایه‌تی!
بڵێ ڕاسته هه‌ر پاتی بوو
ڕایهێناین بۆ کوردایه‌تی!
گه‌ر پرسیان ئه‌ی بۆ گۆڕا؟
بایه‌خ نادات به پاکیه‌تی!
بڵێ بۆ به‌رژه‌وه‌ند گشتی
تا ڕزگاربین له جاشیه‌تی!
گه‌ر پرسیان ئه‌ی جاشه‌کان
سه‌لماندویانه پاکیه‌تی؟!
بڵێ پرسیاری زۆر سه‌خته
به‌ڵام وا دیاره ماویه‌تی!
گه‌ر پرسیان له‌و ڕۆژگاره‌ی،
هیوای دووا ڕۆژت پێیه‌تی
بڵێ ڕاسته که نادیاره
به‌ڵام هه‌ر بڕوام پێیه‌تی!!.
21/2/2010- سوید. |