
نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی
سوید
به‌بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری ماته‌مینی کۆچی دووایی، ئه‌ستیره‌ی به‌ختی کورد، سه‌رۆک و پێشه‌وا، موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندودا، هۆنراوه‌ی: به‌قه‌د ژماره‌ی مرۆڤی کورد، چه‌پکه گۆڵی پاکی و دڵسۆزی، پێشکه‌ش به‌گیانی پاکی باوکی ڕوحی کورد، بارزانی. پێشکه‌ش ئه‌که‌م به‌دڵسۆزانی گه‌لی کوردستان.
(به‌قه‌د ژماره‌ی مرۆڤی کورد،چه‌پکه گوڵ پێشکه‌ش به‌تۆبێ ئه‌ی بارزانی)
له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی کوردی
به‌رانبه‌ر مارسی میلادی
ئه‌ستێره‌ی به‌ختی کورد داهات
هه‌ر له‌و مانگه‌شدا هه‌ڵفڕی
که داهات په‌یامی پێ بوو
دژ داگیرکه‌ران دابه‌زی
هه‌روه‌کو چه‌خماخه‌ی هه‌ور
دوژمن له‌به‌ری ئه‌له‌رزی
زانکۆیه‌کی بۆ داهێناین
بۆ کوردایه‌تی و نه‌به‌زی
داگیرکه‌ران که‌زانیان بارزانیه
دڵ و جگه‌ریان پێی ته‌زی
بۆیه ئۆقره‌یان لێ بڕاو
گشت ڕاوه‌ستان به‌یه‌کڕێزی
هه‌مو سنورێکیان به‌زاند
به نامه‌ردایه‌تی و گزی
به‌ڵام دیاره نه‌یانتوانی
له‌ناوی ده‌ن به‌بێ ڕێزی
هه‌روه‌ک قه‌ڵای کورد مایه‌وه
تاکو له ته‌مه‌ن دابه‌زی
تێگه‌ییی فڕین نزیکه
ڕوی کرده ڕۆڵه‌ی نه‌به‌زی
دایه ده‌ستیان ئه‌و ئاڵایه‌ی
ده‌وڵه‌ته کوردیه‌که‌ی قازی
له‌گه‌ڵ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب
بۆ مانه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌رزی
ئه‌وسا فڕی به‌ره‌و ئێزدان
به‌دڵ پاکی و به‌بی نازی
هه‌روه‌ک دروشمێکی پیرۆز
بۆ کورد بو به‌جێی شانازی
بۆیه هه‌تا کورد بمێنێت
هه‌ر زیندووه به‌جیاوازی
جه‌سته‌و جوڵه‌ی که نادیاره
به‌ڵام هه‌ر زیندووه ڕێزی
کاکه مه‌سعود جێگریه‌تی
قوتابیه‌که‌ی جگه‌ر سۆزی
ئه‌و زانکۆیه ئه‌پارێزیت
له داڕمان به دڵسۆزی
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌روێ
بێباکه گه‌ر خاکیش خزی
ئه‌و ئه‌زانی پێشه به‌بێ چه‌ڵ نابێ
چه‌قه‌ڵێش ناژێێ بێ دزی
بێشه هه‌رچه‌نده دژوار بێت
شیر ناترسێ له‌مه‌گه‌زی
خۆی خاوه‌ن ئه‌زمون خۆیه‌تی
هه‌م پادشایه‌و هه‌میش قازی
بۆیه هه‌رده‌م بێ باکانه
له‌مه‌یدانه به‌سه‌ر به‌رزی
سه‌لماندویه‌و ئه‌یسه‌لمێنێ
هه‌ر باوکیه‌تی له نه‌به‌زی
بۆیه ئه‌ڵێم جێی خۆیه‌تی
بۆ ڕیز لێنان و سه‌ربه‌رزی
به‌قه‌د ژماره‌ی مرۆڤی کورد
چه‌پکه گوڵ پاکی و دڵسۆزی
پێشکه‌ش بێت به‌گیانی پاکی
باوکی ڕوحی کورد بازانی.
2/3/2010. سوید
|