
داستانی ماسقه‌ڵان له مانگی دووی /١٩٧٥دا هیچی له داستانه‌كانی تر كه‌متر نیه، نازانم بۆچی یادی ناكرێته‌وه؟؟؟
نجم ا‌لدین احمد شوان
له‌ته‌مه‌نی ١٤ ساڵێه‌وه پێشمه‌رگایه‌تیم به‌لاوه پیرۆز بوو و ئاواتم ده‌خواست ڕۆژێك بێت ببم به‌پێشمه‌رگه و ده‌ستێ به‌رگی خاكی و جووتێ پوزه‌وانه و كوڵه‌باڵێكی هه‌ورامی له‌به‌ربكه‌م و تفه‌نگێكی لوله درێژی بڕنه‌وی ١٧ی سخت له‌شانبكه‌م و فیشه‌گدانێكی دووخه‌ریته‌ی حه‌سیبی پڕ له‌فیشه‌گ له پشت بكه‌م و ڕادیۆیه‌كی دوومه‌وجی تۆشیبای یابانی له‌مل بكه‌م و ببم به پاسه‌وانی دێ و دۆڵ و‌چیاكانی كوردستان چونكه ووشه‌ی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو ووشه‌كان خۆشه‌ویست تڕ بوو به‌لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌جۆرێك چه‌ندین خێزان كچی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كرد به‌پێشمه‌رگه به‌بێ به‌رانبه‌ر.

پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌و ئاواته‌م هاته دی و چوومه ڕیزی ئه‌و جوامێرانه‌وه‌و ئیتر بڕنه‌وه‌كه‌ی شانم به‌لاوه له‌هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویستر بوو. هه‌ر بۆیه ڕۆژی چه‌ند جارێك چه‌ورم ده‌كرد و ده‌مووت خودایه كه‌ی شه‌ڕده‌بێته‌وه تا خوێنم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كوردستانه‌دا ده‌ڕژێته سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆزه.
له به‌هاری ساڵی ١٩٧٤دا شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه وحه‌ره‌س وه‌ته‌نێكانی ملازم تارق ئه‌حمه‌د و جاشه‌كانی جلیل ئاغا و فورسانه‌كانی علی ده‌حامی عه‌ره‌بی حه‌ویجه به پشتیوانی سوپا دڕنده‌كه‌ی به‌عسه‌وه كه به تازه‌ترین چه‌كی جه‌نگی سۆڤیه‌تی چه‌كداركرابوون په‌یتا په‌یتا هێرشیان ده‌هێنا بۆ سه‌رگونده‌كانی ناوچه‌ی شوان وشێخ بزێنی چونكه باره‌گاكانی به‌تالێونی یه‌كی باوه گوڕگوڕ تێیدا جێگیر كرابوو، بۆیه هه‌ر ڕۆژه‌و له قۆڵێكه‌وه به پشتیوانی زریپۆش وتانك و فرڕۆكه جه‌نگێكانی (مێكی ١٥و سیخۆی په‌سه‌ڵۆتی ١٦ی) سۆڤیه‌تی بۆ‌ردوومانێكی خه‌ستی ئه‌و گوندانه‌یان ده‌كردو كۆمه‌ڵێك زیانی ماڵی وئاژه‌ڵیان ده‌خسته‌وه له خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه و پاشان ده‌ستیان به‌هێرش ده‌كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رو باره‌گاكانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌تالێۆنی یه‌كی باوه گوڕگوڕی هێزی ڕزگاری و به‌تالیوێنی پێنجی شوان و له هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌شدا لوتی سوپا دڕنده‌كه‌ی به‌عس به بازووی ڕۆڵه ئازا‌و گیان فیداكاره‌كانی كوردی شاری كه‌ركوك تێكده‌شكاو شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێده‌هات، بۆیه سوپاكه‌ی به‌عس بۆ دواجار هێرشێكی به‌رفراوانی هه‌ماهه‌نگی له‌چوار قۆڵه‌وه كرده سه‌ر باره‌گاكانی به‌تالێونی یه‌كی باوه‌گوڕگوڕ له ناوچه‌ی شوان‌دا:
١ـ له‌قۆڵی شیوه سووره‌وه به‌ره‌و گوندی كارێزه هێزێكی پڕ چه‌كی مۆدێرن به پاڵپشتی تانك و زریپۆش و جاشه‌كانی جلیل ئاغا كه خۆی سه‌رپه‌رشتیانی ده‌كرد هێرشیان هێنا بۆسه‌ر گوندی كارێزه.
٢ـ له‌قۆڵی گوندی مام ڕه‌شه‌وه به‌ره‌و ماسقه‌لان به‌سه‌رپه‌رشتی ملازم تاریق ئه‌حمه‌د وجاشه‌كانی و به‌پاڵپشتی هێزێكی سه‌ربازی به‌رفراوان و چه‌ند سربێكی فرۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه هێرشیان هێنا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه‌گوڕگوڕ كه له گرده‌كانی ماسقه‌لان له سه‌نگه‌ردا بوون .
٣ـ له‌شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌قه‌وه هێزێكی تری سوپای به‌عس له گوندی كه‌په‌نكه‌وه سه‌ركه‌وته سه‌ر كلكه‌ی ئه‌سحابه سپیه‌وه و به‌ره‌و لوتكه‌ی چیای خاڵخالان بۆ گه‌مارۆدانی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه گوڕگوڕ به دزه كه‌وتنه ڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه‌دا ئاوی به‌نداوی (دۆكان ـ ته‌ق ته‌ق)یان به‌ردابۆوه تاكو ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌كیش نه‌توانێ ده‌ربازی بێت به‌ره‌و ناوچه‌ی كۆیه.
٤ـ هێزێكی پێاده به‌پشتیوانی تۆپخانه‌وه له‌قۆڵی گۆندی ( گورگه‌یی و په‌ڵكه‌ڕه‌ش)ه‌وه به‌ره‌و باره‌گاكانی به‌تالێونی پێنجی شوانی شه‌هید نازمی حه‌مه‌ی سلیمان هێرشیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌تالێونی پێنج نه‌توانێت به‌هاوده‌نگی به‌تالێۆنی یه‌كی باوه‌گوڕگوڕه‌وه بێت.
له‌یادمه له‌هه‌ر چوار قۆڵه‌وه تۆپبارانیش به سه‌ختی ده‌ستی پێكرد بۆ سه‌رسه‌نگه‌ره‌كانمان و هێلیكۆپته‌ره جه‌نگێكانیش به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگێكانه‌وه ئاسمانی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ته‌نها بۆ خوله‌كێكش چۆڵ نه‌ده‌كرد. ئه‌و هه‌موو هێزه به‌و هه‌موو چه‌ك و توانا قورسه‌وه به‌ره‌و گرده‌كانی (ماسقلان وچیای خاڵخاڵان) له چوار لاوه هێرشیان هێناو ته‌نگیان به پێشمه‌رگه هه‌ڵچنی تا گه‌یشته ده‌مه‌وئێواره، ئیترئێمه‌ی پێشمه‌رگه لێان هاتینه ده‌ست و شه‌ڕێكی زۆر قورس به‌رپا بوو و هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌و چه‌كه‌كانی ده‌ستمان به‌هیچ جۆرێك به‌راوه‌رد ناكرا به‌رانبه‌ر به‌و هێزو سوپا هێرشبه‌ره به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به هوره‌یه‌كی به‌رزه‌وه دۆزه‌خیان سازدا بۆ ئه‌وسوپایه و تاكو ڕۆژی پاشتر شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو وهوره‌ی پێشمه‌رگه‌ش چڕكه به چڕكه به‌رز ده‌بووه‌وه و دووژمنیش پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد و لاكی كوژراوه‌كانی له‌ژێر پێی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كاندا به‌جێ ده‌هێشت.
له چێشته‌نگاوی ڕۆژی دواییدا جه‌لیل ئاغای سه‌رۆك جاش كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌ستبه‌جێ كوژرا، ئیتر سوپا ترسنۆكه‌كه‌ی به‌عس به‌كوشتنی جه‌لیل ئاغا به‌یه‌كجاری تێكشكا و له‌هه‌موو قۆڵێكه‌وه سوپا‌و فرسان و جاش و حه‌ره‌س وه‌ته‌نێكان ده‌ستیان به‌هه‌ڵاتن كرد و لاكی ٤٠ مغاویریان به‌كوژراوی لێ جێماو زیانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌نها بریندارێك بوو به‌ناوی عریف اسماعیل .
به‌ڵام زیانی دووژمن له‌و داستانه‌دا كوشتنی سه‌رۆك جاش جلیل ئاغا و ٤٠ مغاویرو چه‌نده‌ها سه‌ربازو جاش بوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ٣ زیلی سه‌ربازی پڕ له ئازووقه‌ی ووشك وته‌قه‌مه‌نی و ١٤ جهازی بێته‌ل و٦هێسترو چه‌ندین هاوانی ٨٢ ملم و ژماره‌یه‌كی زۆری كڵاشینكۆف و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی بوو و پاش چه‌ند ڕۆژێك ڕێگه درا به‌خاوه‌ن كوژراوه‌كان له (گوندی مام ڕه‌ش)ی ناو شوانه‌وه بێن ته‌رمی كوژراوه‌كانیان ببه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ڕادیۆی ئیسرائیل هه‌واڵی ئه‌م داستانه‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌كانی كورد (سوار الاكراد) هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای عیراقیان له باكوری شاری كه‌ركوك تێكشكاندوه به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی بۆ داپۆشینی شكستی هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه تاوانباركردووه كه‌هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئێران یارمه‌تی و پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه. له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانیشه‌وه بروسكه‌ی ده‌ستخۆشی وسه‌ركه‌وتن و پێرۆزبایی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی نه‌مر ئاراسته‌ی هێزی ڕزگاری كرا بۆ تۆماركردنی ئه‌و داستانه پڕ شانازیه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه‌گوڕگوڕو به‌تالێونی پێنجی شوان ئه‌نجامیان دابوو .وه‌هه‌روه‌ها بروسكه‌ی خۆراگریش له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانیه‌وه ئاراسته‌ی به‌تالێونی دووی هێزی كه‌ركوك كرا.
هه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالێونی یه‌كی باوه گوڕگوڕ و به‌تالیۆنی پێنجی شوان وبه‌تالێونی دووی هێزی كه‌ركوك بوو دڵراوكێیه‌كی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد لای حكومه‌ته‌كه‌ی( احمد حسن بكر) و ناچاركردنی بۆ سه‌ردانواندن له به‌رانبه‌ر شای ئێران‌دا و په‌نا بردن بۆ مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ی جه‌زائیر له ٥ /٣ /١٩٧٥دا له ووڵات جه‌زائیر به‌سترا، به‌ناوبژیكردنی سه‌رۆكی جه‌زائیر(هواری بومید یێن)و به‌رابه‌رایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (هنری كیسنجر) له‌نێوان شای ئێران و سه‌دام حسین دا.
نجم ا‌لدین احمد شوان
٨/ ٢ /٢٠١٠
نه‌رویج |