
ئه‌بێ نهێنی چی بێت مام جه‌لال جێگای باوه‌ڕی به‌رپرسه به‌عسێكانه...
نجم ا‌لدین احمد شوان
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێكی خۆشه‌ویستمدا كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه پێكه‌وه دانیشتبووین و ته‌ماشای كه‌ناڵی (العراقیه) مان ده‌كرد، به ڕێككه‌وت كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رۆك تاله‌بانیمان بینی كه له‌و كه‌ناڵه‌دا په‌خشكرا.
زۆر به‌لامه‌وه سه‌یربوو مام جه‌لال وه‌كو به‌رپرسێكی كورد و سه‌رۆك كۆماری عێراق پشتگیری خۆی بۆ سالح موتلگ و ئه‌ندامه پایه‌به‌رزه‌كانی حیزبی به‌عس دووپات كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ڕێگادان به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی ٧/٣/٢٠١٠ به بیانوی ئه‌وه‌ی كه سالح موتلگ له به‌عسیه سه‌دامێكان نیه، بۆیه مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی به‌شداربێت له پڕۆسه دیموكراتیه‌كان و خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به بێئه‌وه‌ی مام جه‌لال هاورێك له‌ڕابردوو بداته‌وه كه سالح موتله‌گ له شاشه‌ی كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه شۆفینێكانه‌وه ڕایگه‌یاند (ایدنا مكسوره و اضلعنا مكسوره لكن والله وه‌ی مكسوره ما راح نتنازل عن وحده العراق مهما كانت تكالیف). پاش ئه‌م لێدوانه‌ی سالح موتلگ سه‌رۆك بارزانی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به توندی به‌رپه‌رچی لێدوانه‌كه‌ی موتله‌گی دایه‌وه.
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر موتڵه‌گ سه‌دامی نه‌بێت ئه‌وا خودی سه‌دام حسین سه‌دامی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا ئه‌وه بوو مام جه‌لال به ئاماده بووانی ڕاگه‌یاند: با قسه‌یه‌كی خۆشتان بۆ بكه‌م. ڕۆژنامه‌وانه‌كان به په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای ده‌می مام جه‌ڵالیان ده‌كرد ومامیش فه‌رمووی: ڕۆژێكیان به‌رپرسێكی باڵای حیزبی به‌عس كه كۆنه هاوڕێم بوو ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و ووتی ده‌مه‌وێت بیم بۆ ماڵت و منیش له‌وه‌ڵامدا ووتم به‌خێربێیت.
كاتێك ئه‌و كۆنه هاوڕێیه‌م هات چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بوو به قه‌ڵافه‌ت و جلی جوانه‌وه و منیش پێشوازیم لێیان كرد. هاوڕێ به‌عسیه‌كه‌م پێمی ووت ئێمه له مه‌قاوه‌مه‌ین و منیش له‌وه‌ڵامدا ووتم ئه‌ی باشه ئێوه ناترسن له لای سه‌رۆك كۆمار ئه‌مه ده‌ڵێن؟ ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ووتیان: سه‌رۆك جه‌نابت جێگای باوه‌ڕی ئێمه‌یت، ئیتر بۆچی بترسێین. پاش ده‌ستكردن به‌گفتوگۆ بینیم بیر‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مندا یه‌كیان ده‌گرته‌وه‌و هاوڕا بووین.
من لێردا وه‌كو كوردێك دوو پرسیارم لا درووست ده‌بێت كه ڕه‌نگه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌مان پرسیاریان لا درووست بووبێت كه چۆن مام جه‌لال له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وایی سه‌دامدا له ناو سه‌ركرده‌كانی به‌عسدا هاوڕێی هه‌بووه؟
١ـ ده‌پرسم ئه‌و به‌عسیانه‌ی له‌كاتی سه‌دامدا هاوڕێت بوون مامه گیان شیوه‌ی هاوڕێتیتان چۆن بوو له كاتێكدا كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌زندانه‌كانی به‌عس له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌یان ناڵاند؟
٢ـ سه‌رۆكی گه‌وره و به‌ڕێزم تكایه چۆن ئه‌و كۆنه به‌عسیانه‌ی ناو مه‌قاوه‌مه باوه‌ڕیان به جه‌نابتان كرد و ئه‌و نهێنیه‌یان لات دركاند؟
تكایه بۆ بیستنی ده‌نگی درنده‌ترین به‌عسی سه‌دامی ساڵح موتلگ كلیكی ئێره بكه‌ن.
٢١/١/٢٠١٠ |