
چاودێری كوردۆساید-هه‌شت ساڵ له خۆبردویی وکاری زؤر و چالاکی بەردەوام و بەبەرهەم
هاووڵاتیانی خۆشەویست
کەس و کاری سەربەرزی قوربانیان و بێسه‌روشوێنكراوان و تیرۆركراوان
خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان
پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و جەماوەری و پیشەییە کوردی و کوردستانییەکان
مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەکى جيهان هەن
چاودێری كوردۆساید لە ڕێکەوتی 6-1-2002 بە بانگەوازی ڕاگەیاندنی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال لە ژێر درووشمی " هەموومان با لە ژێر جامانەکەی عومەر خاوەر کۆببینەوە " بوونی خۆی ڕاگەیاند ، وەک کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ و تێکۆشانەکان بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان " , وه ك يه كه مين ناوه ندى كوردى كاركردوو له سه ر دؤزى جينؤسايد له هه موو به شه كانى كوردستان و له هانده ران .هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی له خۆبردوو خۆنه‌ویست و بوێر لە هەوڵوێست و و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن و سه ربه خؤ له ئايدؤلؤجيا و لايه نه سياسييه كان , لە ناو جەماوەر بناسرێت ، لەوساوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کار‌و چالاکییەکانی بوونە ، ڕۆژ نەبووه چاودێری كوردۆساید بە كار و هەڵوێست و هەڵسوڕانی میوانتان نەبوبێت .
کارە زۆر‌و زەبەندەکانی ناوەندی چاک لە 8ساڵی ڕابردوودا ، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و پێشێلی ئازادییەکان ، ئامادە بوونی لە هەموو ئەو بەرەو ڕوبونەوانەی دژ بە کورد ئەنجامدران ، چاودێری كوردۆسایدى کردە به هه‌ڵوێسترین و چالاكترین خۆشەویستترین ناوەندی نا حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی هەموو به شه كانى کوردستان .
پاش 14 ساڵ لە هەردوو تاوانى هەڵەبجە و ئەنفال ، 41 سال له سوتاندنى منالانى كورد له تاوانى سينه ماى عامودا و 22 سال له تاوانى قارنى و 15 سال له كيميابارانكردنى شارى سه رده شت و 65 سال له ژینۆسایدی ده رسيم , چاودێری كوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانە هاوکات له يه كتدا لە ناوخؤى کوردستان و هاندەران ڕاگەیەنرا و ده ستى به كارى جدىكرد .
ئەگەر کار‌و چالاکییەکانی 8ساڵەی چاک باس بکەین ، پێویستمان بە كاتيكى زؤر دەبێت ، 8 ساڵ شەو دانە دەم ڕۆژەوە ، چاکی خۆشەویست و ناسراو کرد, له‌م هه‌شت ساڵه‌دا هه‌زاران چالاكی و كه‌مپینی جه‌ماوه‌ری له كۆنفرانس و خۆپیشاندان و په‌یوه‌ندی به‌ستن و به‌شداری كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و كۆنگره‌و كۆنفرانسی جیهانی كردووه ، چاک لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی نەزار خەزرەجی و وەفیق سامەڕائییەوە ، عه‌باسی بایز ئاغا.... تاکو سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری دیکە له داهاتوودا باسده كرين , هاوکار و لە ڕیزی پێشەوە بووه ياخود ده ستپێشخه ر بووە له له‌قاودانی تاوانباران و به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانیان .
لە هەموو ئەو تاوان و کاره‌ساتانه‌ی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ، چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ و داكۆكه‌ری مه‌یدانی و پشتیوانكه‌ر بووە ، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە , ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی تاوانه كانى سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و ده‌رسیم وعامودای کردۆتەوە ، چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا سوار چاکێکی نەترس بووە لە داکۆکیکردن لە هه لسوراوانى باشورى كوردستان , بە زیاتریشەوە داکۆکی لە ئیحسانی فه‌تاحیان و زه‌ینه‌بی جه‌لالیان و ئیسماعیل محەمەدی و عەدنان حەسەن پوور و هیوا بۆتیمار و نورییە کەسپیر و شوانەی سەید قادر و خەزنەوی و فه رزاد كه مانگه ر و سه ديق كه بودبه ند و ئه نوه ر حسين به ناهى و .... بزاڤی مانگرتنی زیندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان کردووە .
چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد ، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد ، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە ، چەندین خۆپیشاندانی ساز‌و ئامادە کرد ، بەشێک به‌رچاو لە هەزێنەی پارێزەری قوربانیانی دابینکرد ، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا ، ساڵی2007یش کۆمەڵێک دۆکۆمێنتی پڕ بەهای پێشکەش بە دادگا کرد "20" لە سەر خودی ئانرات , کە دەنگدانەوەی باشیان لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو , كه به به هاترين به شدارى كورد له دادگاييه دێته ژماردن , به شايه دى خودى دادگا و لايه نه كان .
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان و كوردانى هه موو جيهان ژیاوە ، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی نەهێشتووە ، لە گەڵ قامیشلو و مهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر شەقامەکان بووە ، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە ، چۆن هەمیشە لە گەڵ هه له بجه و گەرمیانییەکان بووە , ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر بووه. چاک چۆن سوتاوە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران ، به‌هه‌مان شێوه‌ش داكۆكی له زیندانیانی ڕۆژهه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری باكووری كوردستان كردووه چۆن لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مامؤستا کامیل و ئەقلیمە ، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و زيندانيان و پێشمەگەی دێرین بووە بە ناوى جاش تاوانکاران ، پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع به سه ر ده سه لاتدارانا .
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2006 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆپشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر ، هەروەها توانی چەندین شایەدی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات نموونه هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی ." هندريكس و فلارينكه "
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە نەک چاولێکەر ، داهێنەر بووە نەک لاسایی کەر ، بوێر بووە نەک سازشکەر ، هەر بەم هۆیەوە کاتێک مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق ، هاوكات داواى ده ستكيشانه وه ى بالاترين ده سه لاتدارانى كوردستانى كرد و جه‌به‌روتی ترسی ده‌سه‌لاتی شکاند , لە ئەنجامیەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا ، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی ، چاک ئابلووقەو بایکۆت و مەرگی سەربەرزانەی پێ باشتربوو لەوەی ببێت بە بۆقی دەسەڵاتداران و. و كلكى لايه نه سیاسییه‌كان .
سالى 2007 , ناوەندی چاک لە دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا توانی پشتگیری دەیان پارلەمانتار و حزب لە سوید و نەرویج و دانمارک و هۆڵەندا و به‌ڕیتانیا بۆ ناساندنی ئەنفال بە ژینۆساید پەیدا بکات ، ئەمەش وانەیەک بە نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ، لە دوای ئەوە به خؤشييه وه زۆر لایەنی دیکە هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر , كه ئيمه ده ستخؤشييان ليده كه ين و هيوادارين
به رده وام بن ,له‌سه‌ر هه‌مان میتۆد ئه‌مساڵ به ده‌ستپێشخه‌ری چاك له هه‌ردوو وڵاتی سوید و نه‌رویج دوو پارتی سیاسی پرسی جینۆسایدی كوردیان برده كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یانه‌وه‌و بڕیاری به فه‌رمی ناسینیان دا.
چاک توانی زؤر کۆنگره‌و کۆنفرانس له سوێدو به‌ریتانیا و هۆله‌نده بۆ په‌رله‌مه‌نتارو که‌سایه‌تی بیانی و گه‌لانی زۆر لێکراو ئه‌نجام بدات ودووجار سالانه 5000 ديارى بؤ مندالانى هه له بجه دابينبكات , له كاتيكدا هه له بجه باش‌ترين ده ستكه وتى بؤ ده سه لاتداران بووه , ئيمه ش دياريمان بؤيان دابينكردووه .
ساڵی 2008 , ساڵی گه‌شه‌كردنی چاك بوو , له رِوی رِیَكخراوه‌یی چالاكییه‌وه , به چالاكییه‌كانی توانی ببیَت به چالاكترین رِیَكخراوی كوردی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان , پارساڵ له بواری چالاكیدا له ڕوی چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تی گه‌شه‌ی باشی به‌خۆیه‌وه بینی,سنوری كاره‌كانی به‌رفراوانتره‌وه بوو,له ساڵی2008دا سه‌دان چالاكی دیكه‌ی خسته سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی ڕابردووی,هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ناوی نوێمان "چاودێری كوردۆساید" كه ته‌مه‌نی ته‌نها10 مانگێكه ببێته ناسراوترین و خۆشه‌ویسترین ناو له ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕاگه‌یاندندا .
سه‌دان كه‌سایه‌تی رِۆشنبیری كوردستانى له نووسه‌ران , رِۆژنامه‌نووسان و پسپۆران , پاریَزه‌ران , پزیشك و تویَژه جیاجیاكان له‌ده‌ور چاك كۆبوه‌وه , ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیَشكچی شانازی به ئه‌ندامبوونی خۆیه‌وه بكات له رِیزه‌كانی چاكدا , له وڵاتی سویدیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی گرنگ بوونه ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه.
ئه‌مرِۆ چاودێری كوردۆساید ئه‌و رِیَكخراوه‌یه توانیوییه‌تی تا ئاستیَك كاریگه‌رانه داكۆكی له به‌جیَماوی قوربانیان و ئازادییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكات , ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی باكوور و ده‌ست به‌كار بوونی هه‌نگاوێكی دیكه بوو بۆ به كوردستانی بوونی ,به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌م به‌شێوه‌ی كراوه‌و ئازاد له كات و ساتی دیاریكراوی خۆیدا,گۆڕینی ناو و ئارمی ڕێكخراوێك كه خۆمان ڕاگه‌ینه‌رو چالاكیكه‌ری بووین,سه‌لمانیدییه‌وه چاودێری كوردۆساید ڕێكخراوێكی ته‌واو دیموكراتی و مۆدێرن و نه‌ترس و به‌رژه‌وه‌ند نه‌ویسته,بۆ پرسی جینۆساید كار ده‌كات نه‌ك بۆ ناو .
جیَی شانازییه بۆ ئیَمه , تاوانباران ده‌دۆزریَته‌وه , بانگه‌واز بۆ چاودێری كوردۆساید ده‌كریَت , په‌نابه‌ر له ئاو ده‌خنكیَن , هانا بۆ چاودێری كوردۆساید ده‌هیَنریَت , داگیركه‌ران هیَرش ده‌هیَنن , داوای به‌ره‌و رِوبونه‌وه له چاودێری كوردۆساید ده‌كریَت , خویَنی تیرۆركراوانی رِۆژهه‌ڵات و شه‌هیدانی گوردانی شوان بیَده‌نگی لیَده‌كریَت , داوای هه‌ڵویَست له چاودێری كوردۆساید ده‌كریَت , چاودێری كوردۆساید بووه به جیَی ئومیَد به‌خشی جه‌ماوه‌ر و رِۆژانه رِوی ده‌م له‌وه و هانای بۆ ده‌هیَنریَت و ئه ويش سل ناكاته وه و قسه و كردارى خؤى ده كات .
چۆن 8 ساڵ له‌مه‌وپیَش به به‌یانیَك خؤمان راگه ياند , برِیارمان دا چاك بین بۆ دۆزی رِه‌وای گه‌ل , له داهاتووشدا چاكتر و بویَرتر و سه‌ربه‌خۆتر بین , له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین وه‌فادارانه كارده‌كه‌ین بۆ پرسی كوردۆساید .
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی چاودێری كوردۆساید دەکەین پشتیوانی چاودێری كوردۆساید بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی بۆی درووست دەکرێت بەهۆی کار‌و هەڵوێستەکانیەوە ، هاوکات پەیمان دەدەین بەردەوام بین لەسەر میتۆدی کاری خۆمان ئازایەتی و بوێری لە هەڵوێست و داهێنەر و پشوودرێژ و بەسەلیقە لە کارکردن پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی له پاشكۆیه‌تی سیاسی و ئایدۆلۆجی و حیزبی.
ئیَمه‌ی هه لسوراوان و ئه ندامانى ناوه‌ندی چاك په‌یمان به كه‌سوكاری قوربانیان و ئازادیخوازان و داخوازیكه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان ده‌ده‌ین , له‌سه‌ر میتۆدی كاره‌كانمان به‌رده‌وام بین , له كویَ ئه‌وان بیانه‌ویَت ئیَمه له گه‌ڵیاندا بین .
چاودێری كوردۆساید چاكی هه‌مووانه له ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌یدا , كه له هه‌گبه‌كه‌یدا زۆر زیاتری پیَده‌بیَت , به‌هیَزی بكه‌ن و په‌یوه‌ست بن به‌رِیزه‌كانییه‌وه .
یه‌که‌م بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنی چاک
http://chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf
لیستی چالاكییه‌كانی چاك له ناوه‌رِاستی فیبریوه‌ری 2008 ه‌وه :
http://www.kurdocide.com/ku/news_cats.php?cat_id=11
بؤ بوون به ئه ندام :
http://www.kurdistannet.biz/CHAK/form_andam.html
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
2-1-2010
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com |