بالیده ن برادرانی گیرفان
نووش گیانیان بی که ندلی نیشتمان
بزانیین تیر ئه خون خویان ونووشیروان
یا هه ر ئه مینن داماو وپه شیمان
زور جوانه پیش ده ست کردن به یه که مین دانشتنی په رلمانی تازه ده ر که وت کی گه ندله وئه بی ئه وهه م‌و خه لکه ئاکادار بی له لیستی دز و قومارجی و ئاکادار بن ئه لفوانزای کوران توش نه بن
چه‌ندین ملیار دینار له‌پارێزگای سلێمانی دیار نامێنن
وه‌زیری داد: تائێستا پارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌ی وه‌رگیراوه
PUKmedia كوردستانی نوێ 10:53 13/08/2009
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوون له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی دا زیاتر له‌چوار ملیار دینار دزراون و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه برِی ئیختیلاسه‌كه‌ی دیوانی پارێزگای سلێمانی زۆر له‌وه زیاتر بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه كه له‌بودجه‌ی پارێزگا‌و وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی تایبه‌تی به‌رگرتن له‌نه‌خۆشی كۆلێرا له‌پارێزگای سلێمانی، ئه‌و چوار ملیار دیناره ئیختیلاس كراون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه برِی ته‌واوی پاره دزراوه‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت.
فاروق جه‌میل وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاپۆرته‌كانی چاودێری دارایی سلێمانی پێی راگه‌یاندین: له‌دیوانی پارێزگای سلێمانیدا به‌چه‌ندین شێوه پێشێلكردنی یاسایی له‌سه‌ر ماڵی گشتی كراوه‌و تائێستا ملیاره‌ها دینار دیار نین و لێپرسراوانی دیوانی پارێزگا ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش ده‌ستیان تێدا نه‌بێت ئه‌وا له دیار نه‌مانی ئه‌و پارانه به‌رپرسن.
وه‌زیری داد راشیگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پاره‌یه‌كی زۆر له بودجه‌ی پارێزگاكان و بودجه‌ی وشكه‌ساڵی و بودجه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌پارێزگای سلێمانی دیارنه‌ماوه كه به‌ملیاره‌ها دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و وتی: تائێستا پارێزگار وه‌ك شایه‌ت له‌دادگا ئیفاده‌یان لێوه‌رگیراوه‌و دادگاش برِیار ده‌دات كه‌پارێزگار تۆمه‌تباره له‌م دۆسیانه یان نا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌مه‌سه‌له‌ی پێدانی ته‌نده‌ری دروستكردنی بیناو رێگاوباندا ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌نده‌ر به‌ده‌ر له‌ڕێنمایی و یاسا دراوه‌ته چه‌ندین كه‌س و كۆمپانیا‌و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان سه‌ره‌رِای دیارنه‌مانی چه‌ندین ملیار دینار، پاره‌یه‌كی زۆری غه‌رامه‌و چه‌ندین جۆری تری داهات وه‌رگیراون به‌ڵام ره‌وانه‌ی بانك نه‌كراون، هاوكات ئه‌وه‌لیاتی ساڵی 2007 و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ساڵی 2008 بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان دیار نین و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ڕۆژانی داهاتوودا ورده‌كاریی زیاتری گه‌نده‌ڵی پارێزگای سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه.
مكرم علي
|