
شۆڕشی ١٤ گه‌لاوێژی ١٩٥٨ كوده‌تـا بوو یان شۆڕش؟
نجم ا‌لدین احمد شوان
وا ئه‌زانم دوێنێیه عبدالكریم قاسم به‌شۆڕشێكی سه‌ربازی له‌١٤ /٧ / ١٩٥٨دا فه‌رمانڕه‌وایی گرته ده‌ست و داروده‌سته‌كه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌می له‌عێراقدا ته‌پاند وكۆتایی پێهێنا.
به سه‌ر و ژێركردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیكی میلله‌ت به‌شادوومانییه‌وه ده‌یڕوانیه ئاسۆیه‌كی ڕووناك و ژیانێكی ئارام و پڕ له‌ئاسووده وبه‌خته‌وه‌رچونكه كڵۆمه داخراوه‌كانی به‌ندیخانه‌كان وپێوه‌ند و كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی مرۆڤی شۆڕشگێرو ووڵات پارێزه‌كان شكیندراو بانگی ئازادی ڕاگه‌یاندڕاو زوڵم وچه‌وسانه‌وه كۆتایی پێهات و ژیانێكی پڕ له‌ئازادی وسه‌ربه‌ستی له‌سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا ده‌ستی پێكرد و چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی گرنگ ئه‌نجامدرا له‌بواره جیاجیاكاندا له‌و ماوه‌كورته‌دا وهه‌مووخێزانێكی هه‌ژاریش بووه خاوه‌نی خانووی خۆیی.

خه‌ڵكی ڕۆژانه له‌ده‌وری ڕادیۆی به‌غـدا كۆده‌بوونه‌وه بۆ بیستنی گۆڕانكارێكان. له‌یادمه خاڵۆم ڕادیۆیه‌كی فیلیپسی (كه‌روجاشی) هه‌بوو و ئێمه‌ش له‌ده‌وری كۆ ده‌بووینه‌وه‌و گوێمان له به‌یاننامه‌ی شۆڕشی ١٤ی گه‌لاوێژ ده‌گرت، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له‌ڕادیۆی به‌غداوه سروودی ( الله اكبر) په‌خشكرا و پاش په‌خشكردنی سرووده‌كه به‌یاننامه‌ی ژماره ١ یه‌ك ڕاگه‌یاندراو پڕ به‌ده‌م له‌و ڕادیۆیه‌وه ده‌وترا : به‌هێزی گه‌ل وسوپا و به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌وه بڕیاری خۆبه‌خشینماندا له‌پێناوی ڕزگاری گه‌ل و نیشتیمان‌دا و قه‌ڵای زۆردارمان ڕووخاند بۆ ئه‌وه‌ی خواست وئاره‌زۆكانتان به‌دی بهێنین چونكه ئێمه‌ی سوپا له ئێوه‌ین و بۆ ئێوه‌ین وه‌پلان و هه‌وڵی ئێمه بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندێكانه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا و له‌هه‌مانكاتیشدا پابه‌ند ده‌بین به(به‌ڵێن وپه‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتۆكان) له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان وگه‌لدا وه‌هه‌ر له ئێستاوه ناوی عێراقیش ده‌بێته (الجمهوریه العراقیه) وه‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماریش به پێی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه.
پاش كۆتایی هێنان به به‌یاننامه‌كه ئیتر خه‌ڵكی له كه‌ركوكدا به كورد وعه‌ره‌به‌وه به هوتاف لێدانه‌وه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شار به‌ڕێكه‌وتن و ڕژانه سه‌ر‌شه‌قامه‌كان و به‌چاكی له‌یادمه كه منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وخه‌ڵكه‌دا به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاربه‌ڕێكه‌وتم . له پێشی خه‌ڵكه‌كه‌وه زه‌لامێكی مشكی له‌سه‌ر پڕبه‌ده‌م هاواری ده‌كرد و ده‌یووت (چیتان ئه‌وێت ئه‌ی میلله‌ت؟) خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ ده‌یان ووته‌وه( نان و گ... وئیسراحه‌ت) . منیش وه‌كو مێرد منداڵێك زۆر به‌لامه‌وه شه‌رم بوو كه ئه‌و هه‌موو پیاوه سمێڵ زله وایان ده‌وت، به‌هه‌رحاڵ تا ده‌هات ژماره‌ی خه‌ڵكه خرۆشاوه‌كه به‌ره‌و زۆربوون ده‌چوو و له‌پڕێكدا پێاوێكی داس به‌ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه و ئه‌ویش ده‌ستی كرد به ووتنی (نه كه‌ر ماوه نه مایین، ده‌ستكه‌نه ئاغا گ...).
له‌م هاتوو هه‌رایه‌دا نزدیكی گه‌ڕه‌كی (موسه‌ڵا) بووینه‌وه و له پڕ قرمه‌و ته‌قه‌و ده‌ستڕێژی تفه‌نگ له ماڵه تۆرانێكانه‌وه بۆ ناو خه‌لكه‌كه ده‌ستی پێكرد، ئیتر هه‌ركاكه‌و فریای خۆ قوتاركردن كه‌ووت و چه‌نده‌ها كه‌سیش برینداركرا.
به‌داخه‌وه تائێستا كه‌س ئه‌و به‌سه‌رهاته به‌بیری خه‌ڵكی كه‌ركوك ناهێنێته‌وه كه تۆرانێكان هه‌میشه چاوویان به‌ئازادی وخۆشگوزه‌رانی كورد هه‌ڵنه‌هاتووه و له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تیدا بوونه بۆ خوڵقاندن و به‌رپاكردنی ئاژاوه و چاندنی تۆی كینه و بوغـز و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوكدا.
ئیترنازانم بۆچی كاتێ باسی ڕووداووی ساڵی ١٩٥٨له شاری كه‌ركوك دێت، ئه‌وا به‌تاوان ناوده‌برێ و ده‌خرێته ئه‌ستۆی شیوعێكان كه‌چی ئاماژه ناكرێت به‌و ده‌ستوه‌شاندنه نامه‌ردانه‌ی پڕ سته‌م و كینه و بێبه‌زه‌یه‌ی تۆرانێكان بۆ سه‌ر كوردی شاره‌كه؟
له‌هه‌موو كات وسه‌رده‌مێكدا له ڕووداوه ترسناكه‌كاندا كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌ئه‌مه‌ك و دڵسۆز و هۆشیار و چاوونه‌ترس سنگی خۆیان كردۆته قه‌ڵغان له‌پێناوی به‌رگریكردن له گه‌ل وخاك و كه‌سووكاریاندا. ڕووداوی شاری كه‌ركوكی ساڵی ٩٥٨ به‌رگریكردنی هه‌موو خێڵه كوردێكانی كه‌ركوك وده‌ورووبه‌ری بوو له ده‌ستدرێژیه دڕندانه‌كه‌ی تۆرانێكان بۆ سه‌ركوردی شاره‌كه.
له‌یادمه حاجی ڕه‌شید بازرگان كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه و پیاوێكی خواناس وكورد په‌روه‌ر بوو ده‌ستیكرد به‌هاواركردن له‌خه‌ڵكه‌كه و جارێكتر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆكرده‌وه له‌به‌ر ده‌رگای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شۆڕیجه‌دا و ووتی ده‌بێ ئه‌م تۆرانییانه چاووشكێن بكه‌ین بۆ ئه‌جدادیان.
له‌و هه‌موو كورده ته‌نها دوو برا به ناوی ناسح و فاتیح كه باوك و مامی هاوه‌ڵێكی خۆم بوون تفه‌نگیان هه‌بوو و ئه‌و دوو برایه سه‌نگه‌ریان له‌تۆرانێكان گرت و ئیتر هوره‌ی خه‌ڵكه به‌زیوه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه.
حاجی ڕه‌شید بازرگان‌یش پێشیان كه‌ووت وجارێكی ترهێرشێكی مه‌ردانه‌یان برد بۆ سه‌ر تۆرانێكانی گه‌ڕه‌كی مۆسه‌ڵا كه له سه‌ربانی مزگه‌وتی ( مه‌لاعابد) ه‌وه خۆیان به‌تفه‌نگه‌وه مه‌ڵاس دابوو بۆ كووشتنی كورد و كاتێك خه‌ڵكه‌كه نزدیك ده‌بۆیه‌وه، ده‌ستڕێژی گڕی تفه‌نگی تۆرانێكان ده‌ستی پێده‌كرده‌وه و پاشه‌كشه‌ی به خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد چوونكه ئه‌وان چه‌كدار بوون و كوردیش بێچه‌ك بوو.
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته خێڵ وعه‌شیره‌ته كورده گوندنیشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركوك و هه‌ر بۆ ڕۆژی دواتر زۆربه‌ی خێله كوردێكان ڕژانه ناو شاره‌وه و كه‌ركوكیان ئازاد كرد له‌و شه‌ڕخوازانه. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو كاتێك كوردێك ده‌ستی ده‌گه‌یشته تۆرانییه‌ك، ئه‌وا تۆرانییه‌كه له‌ترساندا ده‌یگووت ( ئیشته جانم باوكم زه‌نگه‌نه‌یه ودایكم جه‌بارییه) ئیتر تۆرانییكانی كه‌ركوك بوون به كورد و ئاسووده‌یی باڵی كێشا به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه عه‌ره‌به ناسیۆناله شۆفینێكانی ناو عێراق به یارمه‌تی و پیلانی داڕێژراوی عه‌ره‌به‌كانی ده‌وربه‌ری عێراق شۆڕشه‌كه‌ی عه‌بدول كه‌ریم قاسمیان ڕووخاند به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی گۆڕبه‌گۆڕعبدالسلام عارف له ڕۆژی هه‌ینی ڕێككه‌وتی ١٤ ی ڕه‌مه‌زان كه به‌رواری ٨ /٢ /١٩٦٣بوو ئیتربه كوشتنی زه‌عیم عه‌بدل كه‌ریم قاسم جارێكی تر تۆرانێكان به‌هاوكاری حه‌ره‌س قه‌ومێكان و به‌پشتیوانی عه‌ره‌به شۆفینێكان زیندوو بوونه‌وه وكوردی كه‌ركوكیان ماڵ كاوڵ و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركرد.
لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر بچمه قولایی ڕووداوه‌كانه‌وه چونكه له ووتاره‌كانی پێشومدا به‌تێروته‌سه‌لی باسی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌م كردووه كه به‌سه‌ر كوردی كه‌ركوكیان هێناوه.
خوا نه‌خواسه ئه‌گه‌ر ئێستاش تۆرانێكان ده‌ستیان بڕوات ئه‌وا له جاران خراپتر به‌كورد ده‌كه‌ن.
١٣/٧ /٢٠٠٩ نه‌رویج
|