
مام جه‌لال موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی مام ڕۆسته‌م وسه‌ڵاح چاووشین و عادل شكور وئاواتی شێخ جه‌ناب ده‌بڕێ و پڕۆژه‌ی پێدرووست ده‌كات بۆگوند و شارۆچكه توركمانێكانی شاری كه‌ركوك…
شه‌یدا ئاواره
له ١٢ /٤ /٢٠٠٧دا له ووتارێكمدا له ماڵپه‌ڕی كوردستان نێتی خۆشه‌ویستدا به‌ناوی (جه‌لال سان نه دێدی) چه‌ند ڕاستییه‌كم ورووژاند ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وته نا به‌جێكانی مام جه‌لال له‌باره‌ی شاری كه‌ركوكه‌وه. پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ووتاره‌كه‌م برده‌رانی ناو یه‌كێتی زۆر گله‌ییان ئاراسته‌م كرد و وه‌براده‌رێكی ڕیفرۆم پێمی ڕاگه‌یاند (تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مان به‌زه‌بره). ئه‌وكات ئه‌وان نه‌یان ده‌زانی من به‌چاكی له‌سه‌ر مام جلال له‌كه‌ركوكدا زانیاریم په‌یدا كردووه كه به‌ره‌گه‌ز توركمانه و دایكی توركمانی گوندی ( به‌شیره ).
ئێستاش وك‌و كوردێكی ئه‌و شاره كه‌خاوه‌نی ئه‌زموونێكی تاڵم ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی تۆرانێكان بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌سه‌رۆك بارزانی ڕا بگه‌یه‌نم ئه‌م مامه حه‌مه‌یی و مه‌راییه‌ی مام جه‌لال به درووستكرنی یاریگایه‌كی پێنج گۆشه‌یی و(١٥٥٠) خانوو بۆ نیشته‌جێكردنی توركمانه‌كانی له‌شارۆچكه‌ی یایچی وه‌هه‌روه‌ها درووستكردنی یاریگایه‌كی تری پێنج گۆشه‌یی بۆ شارۆچكه‌ی تازه‌خورماتووی توركمانی ودروستكردنی(٣٠٠ ) خانووی تر بۆ توركمانه‌كانی گوندی به‌شیر له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌ره‌ڕای پرۆژه‌كانی پێشوو كه مام جه‌لال له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامی دابوو بۆ ڕاكێشانی دڵی توركمانه‌كان نه‌بوو بۆ لای كورد به‌ڵكو ده‌ربرینی هه‌ستوسۆزی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بوو بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
PUKmedia 09/06/2009
وقدم خلال اللقاء ممثل القومية التركمانية في المكتب، شكره الكبير الى الرئيس مام جلال على مساعدتهم في بنا‌ء (1550) داراً سكنياً في ناحية يايجي و (300) داراً سكنياً اخرى في منطقة بشير التركمانية وملعبين خماسييَن لناحيتي يايجي وتازة التركمانيتين.
من لێردا ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم درووستكردنی هه‌زاره‌ها خانوو و گوند بۆ تۆرانێكانی كه‌ركوك یه‌ك زه‌ڕه سوودی نیه وه‌ئه‌گه‌ر شاری كه‌ركوكیشیان بۆ چۆڵ بكرێت له‌لایه‌ن كورده‌وه ئه‌وان هه‌ر ناڕازین و په‌ڵپی هه‌ولێریشمان لێده‌گرن. ته‌نها كورد ووته‌نی هه‌ڵگره دار‌و بكووژه مار چاكه.
تێبینی: به‌داخه‌وه مام ڕۆسته‌م له‌م چاوپێكه‌وتندا ده‌ڵێت نازانم بۆ چی مام جه‌لال عه‌تفی به‌رانبه‌ر ته‌یاره‌چیه‌ك هه‌یه و به‌ڕه‌ڵا ئه‌كات و له‌ولاوه‌ش مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئێمه ئه‌برێت؟.
منیش ئه‌ڵێم مام ڕۆسته‌م هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه فرۆكه‌وان عه‌مید (تارق ڕه‌مه‌زان) به‌ڕه‌گه‌ز توركمانی شاری كه‌ركوكه.
تكایه كلیكی ئێره بكه بۆ بینینی لێدوانه‌كه‌ی مام رۆسته‌م
http://www.youtube.com/watch?v=JDKuPaCvJNE
11 /6 /2009 شۆریجه‌ی كه‌ركوك