
وه‌ڵامێكی ڕاست و دروست بۆ مه‌لا مظهری زۆرزان نه‌ك مه‌لایه‌كی خزمتكاری پێغه‌مبه‌ر چونكه پێغمه‌ر پێویستی به‌خزمه‌تی كه‌س نه‌ماوه..
نجم ا‌لدین احمد شوان
ئای كه‌چه‌ند به زیره‌كی و ووردبینیه‌وه تیری نێووكه‌وانی پڕ مه‌كرت ده‌هاوێژێته نێو دڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه داماوه هیچ نه‌دیووه ، ئافه‌رین مه‌لا ئه‌وه‌نده به‌زیره‌كی هۆش و خه‌یاڵی ئه‌و لاوه تا‌مزرۆیانه كه‌تامه‌زرۆی ژن و ئۆتۆمبیل و ماڵی دونیا‌و خۆشییه‌كانی ژیانن به‌و زمانه لوسه هه‌ستانه‌ت سه‌رنجیان په‌لكێشی لای ووته پڕ له سه‌فاو مه‌رواكانت ده‌كه‌یت ، زۆر به‌زیره‌كانه بۆ فریودانی كه‌سانی نه‌خوێنده‌وارو كڵۆڵ و داماو له ووڵاتێكی پڕ له‌نه‌هامه‌ت و نه‌خوێنده‌واریدا له‌كونجی مزگه‌وتێكدا مێزه‌ره‌كه‌ت جارجار به‌رزونزم ده‌كه‌یته‌وه و ده شیرێنی وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها خۆتان وارسی پێغه‌مبه‌ربن و به‌س ، من خۆم وه‌كو باوه‌ڕدارێك به‌یه‌زدانی گه‌وره قه‌د به‌و دوعایانه‌ی به‌ڕزێتان ناڵێم ئامین چونكه خودا دونیای ته‌نها بۆ موسڵمان دروست نه‌كردووه و تاكو خه‌ڵكانی تڕ مافی ژیانیان نه‌بێت .من خۆم له‌ئه‌وروپا ده‌ژێم كه به‌ڕێزتان به‌كافرستان ناوی ده‌به‌ن، وه‌ئه‌و كافرستانه‌ی كه‌مرۆڤه‌كان تاراده‌یه‌ك به‌یه‌كسانی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران به‌سه‌رده‌به‌ن و ئێمه‌ی موسڵمانیش له‌بازنگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا هه‌ندێك به‌ئارامی ده‌یگوزه‌رێنین. به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد كه هه‌زاره‌ها ساڵ نوێژ ده‌كه‌ین وخۆمان به‌موسڵمان ده‌زانین له‌كوردستانی داگیركراوماندا كه‌چی عه‌ره‌ب و تورك و فارسی موسڵمان ناوه ناوه به توومه‌تی ئه‌وه‌ی مجوسین یان زه‌ندیقین یان ئاگرپه‌رستین ڕێگه ناده‌ن خاوه‌نی نیشتمان و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روسه‌روه‌ت وسامانی خۆمان بین و به‌ئارامی سه‌رێكی ڕه‌حه‌ت بخه‌ینه سه‌رسه‌رین. هه‌رجاره‌و به به‌زم وبیانویه‌ك، جارێك به‌ناوی ئه‌نفال وجارێك به رژاندنی گازی ژه‌هراوی و جارێك به‌ڕاگواستن و جارێك به‌زنده به‌چاڵكردن قـڕمان ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌ركه‌سێك پارووه نانێكی ئاقڵانه‌ی خواردبێت و تۆزقاڵێك هۆش وبیری هه‌بێت به‌دووعاكانت ناڵێت ئامین، چونكه ئه‌گه‌ر ببینیت موسلمان له ئه‌وروپای كافرستاندا چۆن ڕێزی لێده‌گێرێ هیچ كاتێك ئه‌و دوعا ناره‌وایه ناكه‌یت .بۆ نمونه منداڵه‌كانمان تاكو ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی مامۆستای زمانی دایكی بۆ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی زمانی خۆی فه‌رامۆش نه‌كات، وه‌هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ی ته‌مه‌ن گه‌وره‌و باوه‌ردار چه‌نده‌ها مه‌زگه‌وتیان دروستكردووه تاكو به‌ئاره‌زووی خۆمان ڕۆژانه نوێژ و جماعه‌تی تیدا بكه‌ین و مامۆستاشیان بۆ مزگه‌وته‌كان دابین كردووه و مانگانه‌ی تایبه‌تیشیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌نده ناوه ناوه‌ش مامۆستا ئاینێكان له‌م مزگه‌وتانه‌دا (جهاد ڕاده‌گه‌یه‌نن) دژ به‌ئه‌وانی كافر، كه‌چی بۆ ته‌نها جارێكیش ئێمه‌ی موسڵمان گوێمان له‌قه‌شه‌یه‌ك یان له‌كافرێك نه‌بووه بڵێت یاره‌بی ئه‌وه‌ی عیسای خۆش ناوێت ئیقامه‌كه‌ی سقوت بكا‌و له‌م ووڵاته ده‌ربكرێت و سوشیالیش مه‌عاشه‌كه‌ی ببرێت و یان كوڕه‌كه‌ی له‌دانشگا وه‌رنه‌گیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ده‌ده‌ن به(ماركێت)ه‌كانیان له‌ووڵاته ئیسلامێكانه‌وه گۆشتی حه‌ڵاڵ و ساوه‌رو بڕوێش و گه‌نمه كووتاو نیسك و نۆك و بامێی ووشك و وهه‌نجیرو مێووژو كه‌شك و دۆینه‌و دۆی ئێرانیشمان بۆ ده‌هێنن تاكو به‌ئاره‌زووی خۆمان بیخۆین و له‌زه‌تی لێ وه‌ربگرین ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌كه‌ین ئێمه موسڵمانین و مافمان ڕه‌چاوو ناكرێت له‌م ووڵاته كافره‌دا، با ئه‌وه‌تیش پێ بڵێم گوڕستانی تایبه‌تیشیان بۆمان ته‌رخانكردووه بۆ ناشتنی مردۆكانمان و یه‌ك( كرۆن)یشمان لێوه‌رناگرن بۆ هه‌ڵكه‌ندنی قه‌بر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مردووه‌كانمان بۆ ده‌خه‌نه نێو‌و جوانترین تابووته‌وه به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان تامزگه‌وت بۆمان ده‌به‌ن وه‌پاش نوێژكردن له‌سه‌ر مردۆكه جارێكی‌تر به‌هه‌مان ئۆتۆمبیل بۆمان ده‌به‌ن بۆ قه‌برستان، كه ده‌گه‌ینه قه‌برستان ده‌بینین به‌جوانترین شێوه گۆڕه‌كه‌شیان هه‌ڵكه‌ندووه به‌ره‌و قیبله و هه‌ر به‌وتابووته‌شه‌وه ده‌ینێژن و هه‌ر له‌وێش شۆڤڵێكی بچوك گڵه‌كه به‌سه‌ر مردۆكه‌دا ده‌كات و پاشان مه‌لای موسڵمان ته‌ڵقینی له‌سه‌ر ده‌خۆێنێت ، وه‌ئه‌و كافرانه‌ی له‌گه‌ڵماندا به‌شداری ڕێوره‌سمی ناشتنی مردووه‌كه‌یان كردووه پێش ڕۆیشتنیان گوڵبارانی گۆره‌كه ده‌كه‌ن. دوو ڕۆژیش ته‌عزیه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كاندا ده‌گێرین بۆ ئه‌و مردووه‌و قورئان وفاتیحایان بۆ ده‌خوێنین.
كه‌چی لێردا مه‌لا ده‌فه‌رموویت (مه‌خسه‌دم پاپای ڤاتیكان و دانیمارك و بوَشه بوو ! بوَیه نه‌مویست ناویان بێنم) ئاخر كه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی تۆ له‌م ووتاره‌دا ناویانت هێناوه پێویستیان به‌فورمی بایع و ته‌ڵقین و شوشتنی مه‌لا هه‌یه بیان شوات، وه ڕه‌قی زه‌ویش نابێته كێشه‌و به‌رهه‌ڵست بۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی مه‌لا باسیان لێوه ده‌كه‌یت. كه‌ی ئه‌وان ئاردی بایعیان هه‌یه تا پڕی ئه‌سپێ بێت؟ .نه‌خێر مامۆستا گیان مه‌به‌ستی تۆ له‌و دوعا نابه‌جێیانه‌دا خه‌ڵكی داماووی كورده، ئاخر بۆچی فۆرمی بایه‌عێكه‌ی بزر بكات یان ئه‌رزی گۆرستانه‌كه ئه‌وه‌نده ڕه‌ق بێت هه‌ڵنه‌كه‌ندرێت ، باشه كه‌ی له ئاینی ئیسلامدا ڕه‌وایه مرۆڤی مردوو نه‌شاردرێته‌وه. به‌رێز ده‌زانیت ته‌ڵقین بۆ كێ ده‌خوێندرێت وه‌یان ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌پێغه‌مبه‌ر هه‌یه چوار ژن و چوار خانوو و چوار سه‌یاره‌ی هه‌بێت ، ئه‌م دوعایانه‌ی تۆ له‌هیچ زه‌مان ومه‌كانێكدا نه‌كراوه‌و نه‌بیستراوه ، كام له‌و ووڵاته موسڵمانانه تا ئێستا توانیویانه له‌ڕووی پێشكه‌وتن و ته‌كنۆلۆژیاوه بچكووترین خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نن ،من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت پێده‌ڵێم ته‌نها دونیای ئیسلام پڕه له جاهیل ونه‌فام، بۆ حاڵی خۆت بگرێ كه ئه‌و دووعا نابه‌جێیانه له‌خه‌ڵكی داماو ده‌كه‌یت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێرش ده‌كه‌یته سه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن مۆبایل و پێگه‌ی كوردستاننێت. تو خوا خۆت به‌چاكی بینیوه له‌وفلیمه‌دا چۆن ده‌نه‌ڕێنی و ده‌شیڕێنی؟ به‌چی شێوه‌یه‌كی ڕق و كینه‌ت هه‌ڵده‌رێژیت به‌سه‌ر كه‌سانێكی بێ ئاگا‌و بێخه‌به‌ر له‌دونیا؟ له‌ولاشه‌وه مه‌لاكانی ده‌ور و پشتت به‌دوعاكانت پێده‌كه‌نن. ئه‌ی بۆ له دووعاكانتا ناڵێیت خوایه ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی تێدا نیه چوار قوتابخانه‌ی تێدا درووست بكرێت؟
له‌كۆتایدا داواكارم له‌یه‌زدانی مه‌زن یارمه‌تیت بدات و په‌شیمان بیته‌وه و به‌زه‌ییت به‌منداڵی ئه‌و خه‌ڵكه داماوه‌دا بێته‌وه.
٢٥/ ٥ / ٢٠٠٩ نه‌رویج ووڵاتی كافرستان
|